میرنشینی بنگۆل

میرنشینێکی کوردی لە باکووری کوردستان

میرنشینی بنگۆل یان میرنشینی سوڤەیدی (١٢٣١–١٨٦٤)[١] میرنشینێکی کوردی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٢٣١ بۆ ١٨٦٤ لە ناوچەی چەولیگ حوکمڕانی کردووە.[٢][٣]

مێژوو دەستکاری

مێژوونووسی کورد شەرەفخانی بەدلیسی ئەفسانەیەکی نووسیوە کە میرەکانی بنگۆل لە بنەماڵەی بەرمەکیدەکانەوە ھاتوون و لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفەی عەباسی ھاروون ڕەشید حوکمڕانی چەولیگ/بنگۆلیان کردووە.[٤]

لە سەدەی دوازدەھەمدا، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەیوبییەکان، میرنشینی بنگۆل دامەزرا، کە ئەوکات بە ناوی چاپاکچور ناسرابوو.[٥] میرنشینی بنگۆل، بووە ژێردەستەی مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و قەرەقۆینلۆ بوو، بەڵام لەو قۆناغە پشێوەدا بوونی خۆی پاراست.[٦] میرنشینەکە توانی بگاتە موسڵ و ماردین و ئامەد.[٧] میرنشینەکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی ١٨٦٤ کۆتایی پێ ھات. فەرمانڕەواکانی میرنشینەکەش دوورخرانەوە بۆ شاری ھارپوت.[٨]

فەرمانڕەواکانی میرنشینەکە دەستکاری

  • میر شاپ (یەکەم سەرکردەی ناسراوی میرنشینەکە).
  • عەبدول بەگ (؟ –١٥١٠) (بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی میرنشینەکە بوو).
  • ئەسفەھان بەگ (١٥١٠–١٥٤٩).
  • سلێمان بەگی دووەم (١٨٣٥–١٨٦٤، کاتێک لەلایەن عوسمانییەکانەوە دوورخرایەوە بۆ ھارپوت).[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Veli, Yadirgi (3 August 2017). The Political Economy of the Kurds of Turkey. p. 73. ISBN 978-1-107-18123-6.
  2. ^ Sebastian, Maisel (2018). The Kurds: An Encyclopedia of Life, Culture, and Society. p. 131. ISBN 978-1-4408-4257-3.
  3. ^ Veliâminof-Zerhof, 1,p:260
  4. ^ Sharafkhan Bidlisi (1597). Sharafnama. p. 282. ISBN 9786056652011. OCLC 984148348..
  5. ^ İbn Hallikan, Vefiyatü’l-Ayan ve Ebnau’z-Zaman, Daru's-Sadr, Beyrut 1968, c. VII p. 20
  6. ^ M. Mahfuz, Söylemez (2010). According To The Tahrir Register Dated 1550 Liva Of Çapakçur (PDF). Bingöl. p. 17. ISBN 978-975-6788-82-0. Archived from the original (PDF) on 2020-06-27. Retrieved 2020-06-27. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Tacu'l- Tevarih c. II. s. 309-310; bk. İdris-i Bitlisi, Selim Şahnâme, (Prepared by Hicabi Kırgülü), Ministry of Culture Publications, Ankara 2001, p.267.
  8. ^ ئ ا M. Mahfuz, Söylemez (2011). According to Archive Documents Bingol Colloquium. Bingöl. pp. 32–33.