ھارون ڕەشید پێنجەم خەلیفەی عەباسییە، ولە ناسراوترین ومەزنترین خەلیفە عەباسی وعەرەبە، لە عێراق ژیاوە وحوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ٧٨٦ تا ٨٠٩ز.

ھارون ڕەشید
سەردەمی زیڕینی دەوڵەتی عەبباسی
ماوەی دەسەڵاتی (٧٨٦– ٨٠٩) ز
لە دایک بوونی ٧٦٣ ز
لە ڕەی، ئێران
بنەماڵەی دەسەڵاتدار عەباسییەکان
کۆچی دوایی ٨٠٩ ز
لە توس، ئێران
باوکی محەممەد کوڕی عەبدوڵڵا
دایکی خەیزەرانی کچی عەتا
لە پێش دەسەڵاتی ئەبوموسا ھادی
لە پاش دەسەڵاتی ئەبوموسا محەممەد ئەمین

ھارون کوڕی محەممەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد کوڕی عەلی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەباس کوڕی عەبدول موتەلیب کوڕی ھاشم کوڕی عەبد مەناف، لە دایک بووە لە ساڵی ٧٦٣ز، دایکی خەیزەرانی کچی عەتایە، ماوەی حوکمەکەی زۆرترین گفتوگۆی لەسەرە لە ناو خەلیفە عەباسییەکاندا، کە دەڵێن لە ھەموو خەلیفە عەباسییەکان تێکۆشەرتر بوو وغەزوی کردووە وگرنگی داوە بە زانست وزانایان، ھەروەک دەڵێن ئەو خەلیفەیە بووە کە ساڵێک حەجی کردووە وساڵێک غەزوی کردووە وناونراوە بە پێشەوای باوەڕداران.

کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٨٠٩ز دوای ئەوەی زیاتر لە بیست وسێ ساڵی لە خەلافەتدا بەسەر برد، وئەو ماوەیە بە ماوەی زێڕینی دەوڵەتی عەبباسی وجیھانی عەرەبی ناسراوە، لە شوێنێک نێژراوە کە شوێنەکەی نادیارە تا ئەمڕۆ.

گرتنە دەستی خەلافەت

دەستکاری
 
وێنەی ھارونە ڕەشید لە کتێبی ھەزار ویەک شەوە (ألف لیلة و لیلة)

موبایەعە درا بە ھارون ڕەشید لە ١٤ی ئەیلوولی ٧٨٦ز، دوای کۆچی دوایی موسا ھادی برای، وئەو کاتانە دەوڵەتی عەبباسی سنوورەکانی فراوان و دوور لەیەک بوون، درێژئەبوویەوە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە تا زەریای ئەتڵەسی، ھەروەک لەبەردەم دەرکەوتنی ئاژاوە وشۆڕشدا بوو، پێویستی بە سەرکردەیەکی دانا وقەتعی بوو کە دەسەڵاتەکەی ئاشتی وئاسایش بڵاوبکاتەوە وسیاسەتی وڵات ڕاپەڕێنێت، وھارون ڕەشید ھەڵکەوتووبوو بۆ ئەو ئەرکە قورسە لە کاتێکا کە ئامڕازەکانی پەیوەندی تێیدا قورس بوو وبەدواداچوونی کاروبارەکان ئاسان نەبوون.

ئیشەکانی

دەستکاری

بە حوکم وەرگرتنی ڕەشید سەردەمی پرشنگداری دەوڵەتی عەبباسی دەست پێدەکات، زانست پێش کەوت، ھونەر وئەدەب دەرکەوتن، وخۆشگوزەرانی باڵی بەسەر دەوڵەتی ئیسلامیدا کێشا، ھارون حوکمی وەرگرت لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا، کە بە دەستی خۆی گەیاندییە شکۆ وبەھێزی وگەشەسەدنی شارستانییەتی.

وڕەشید ڕەقەی کردە پایتەخت لە نێوان ساڵانی ٧٩٦ تا ٨٠٨ز.

وبەیتی حیکمەی لە بەغدا دامەزراند وچەندەھا کتێب ودانراوی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە بۆ ھێنا، چەندەھا ژووری دەگرتەوە کە ھەندێکیان تەرخان کرابوون بۆ کتێب، وھەندێکیان بۆ وانە وتنەوە، وھەندێکی تریان بۆ لەبەرگرەوە و وەرگێڕ و بەرگ تێگرەکان، ولە ھەموو لایەکی جیھانەوە فێرخوازان ڕوویان دەکردە بەغدا، گەورە زانا و خوێنەر و زمانەوانەکان ڕوویان تێکرد، ومزگەوتەکان وانە وخولە زانستییەکانی لە خۆ دەگرت کە زۆربەیان لە خوێندنگە باڵاکان دەچوون لە پێشکەشکردنی زانست وردی تایبەتمەنییەکان وئازادی ڕادەربڕین وگفتوگۆدا، ھەروەک شارەکە پزیشک وئەندازیار و پیشەسازەکانی ڕاکێشا، وڕەشید خۆی ئارەزووی لە ئەدەب و فیقە و زانست بوو، ناوبانگی ڕەشید بە شێوەیەک بڵاوبوویەوە ھەتا وڵاتی ھند وچین وئەوروپا نوێنەریان ناردە لای و داوای ھاوڕێیەتیان لێ دەکرد.

ڕەشید و بەرمەکییەکان

دەستکاری

ڕەشید دەوری خۆی گرتبوو بە گەورە سەرکردە وپیاوە بە توانا ولێھاتوەکان بە تایبەت لە بەرامیکەکان وەک یەحیای کوڕی خالید بەڕمەکی ھەتا ناکۆکی کەوتە نێوان خەلیفە ڕەشید و بەڕامیکەکان و لە ئەنجامی ئەوەدا ڕەشید بەڕامیکەکانی بەند کرد و لەسەروو ھەموویانەوە سەر گەورەکەیان یەحیای کوڕی خالید بەڕمەکی.

ڕەشیدی جەنگاوەر

دەستکاری

ناوبانگی ھارونە ڕەشید پێش خەلافەت دەگەڕێتەوە بۆ جەنگە گەورەکانی لە دژی ڕۆم، وکاتێک خەلافەتی گرتە دەست شەڕ لە نێوانیان بەردەوام بوو، ونزیکەی ھەموو ساڵێک جارێک ڕووی ئەدا، وڕۆم لە بەردەم لێدانە بەھێزە یەک لە دوای یەکەکانی ڕەشی دا ناچار بوو داوای ئاگربەست وڕێکەوتن بکات، ئیرینی مەلیکەی ڕۆم ڕێکەوت لەگەڵ ڕەشید لە بەرامبەر ئەوە جزییەی ساڵانە بدات لە ساڵی ١٨١ک و ڕێکەوتنەکە بەردەوام بوو تا نفقور دەسەڵاتی ڕۆمی گرتە دەست ونامەی نارد بۆ ھارونە ڕەشید وڕێکەوتنەکەی ھەڵوەشاندەوە لە ساڵی ١٨٦ز.

کاتێک ھارون نامەکەی خوێندەوە زۆر بە توندی توڕە بوو و لە پشتی نامەکە وەڵامی بۆ نوسی، وپاشان ھارون خۆی دەرچوو تا گەیشتە ھەرقەلە ونفقور ناچار بوو ڕێبکەوێت وجزییەی دا بەڕەشید وەک ئیرینی بەڵام دوای گەڕانەوەی ڕەشید پەیماننامەکەی ھەڵوەشاندەوە، ڕەشید گەڕایەوە بۆ شەڕ لەگەڵی وتێکی شکاند زۆر بە بەھێزی و٩٠ ھەزاری لە سوپاکەی کوشت.

 
وێنەیەکی کێشراو ئاماژەیە بۆ پێشوازی ھارون ڕەشید لە وەفدێکی شارلمان

ڕەشید وشارڵمان

دەستکاری

شارڵمان حاکمی شانشینی فەڕەنجە بوو، ئیمپراتۆرێکی بەھێز بوو وبەشێکی زۆری ئەورووپای ڕۆژاوای لەژێر دەستا بوو، ویستی ئەو مەترسییەی بیزەنتی کە لەسەری بوو کەم بکاتەوە وپلانێکی دانا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ھارون ڕەشید، ھارون ڕەشیدیش پشتی ئەو ئەو تێگەیشتنە باشەی گرت کە لە نێوانیان ڕوویدا تا گەیشتە ئەوەی دیاریان دەگۆڕییەوە ھەتا لە ساڵی ٨١٢ز ئیمپڕاتۆڕی ڕۆم ناچار بوو دانی نا بە ئیمپڕاتۆرییەتی شارڵماندا، دیاری گۆڕینەوە وپەیوەندی دۆستانە لە نێوان ھارونە ڕەشید وشارلماندا ھەر بەردەوام بوو.

ڕەشید لە چاوی زانا ئیسلامی ومێژوونوسەکان

دەستکاری
  • سیوتی دەربارەی وتویەتی: لە شازادەی خەلیفەکان وبەرزترین پاشاکانی دونیا بووە غەزوو و حەجی زۆر کردووە.
  • ئەبو مەعالی کەلابی دەربارەی دەڵێت: سپی و بەرز و جوان و ڕەوانبێژ بووە زانست و زانستخوازانی خۆشویستووە و پیرۆزییەکانی ئیسلامی بەرز ڕاگرتووە.
  • زەھبی دەربارەی وتویەتی: لە خانەدانترین خەلیفەکان بووە، خاوەن حەج و تێکۆشان و غەزو و ئازایەتی بووە.

مناڵەکانی

دەستکاری

ھارونە ڕەشید چەند کوڕێکی ھەبووە لەوانە:

سەردەمی پێشکەوتنی زانستی

دەستکاری

ئومەی ئیسلامی لە سەردەمی ڕەشید پێشکەوت و موسڵمانان شارەزابوون لەو سەردەمە لە ھەموو ھونەرەکان و لە گۆڕەپانی پزیشکی و ئەندازیاری، لەو شتە سەیرانەی کە سیوتی وزەھەبی لە ھارونە ڕەشید ئەیگێڕنەوە پێش ھەزار ساڵ بیری لە دروستکردنی کەناڵی سوەیس کردووەتەوە کە ئێستا ھەیە.

کۆچی دوایی

دەستکاری

سەردەمەکەی تێکەڵێک بوو لە نیوان حەج وتێکۆشاندا، ھەتا ساڵی ١٩٢ک دەرچوو بۆ خۆراسان بۆ کوژاندنەوەی چەند شۆڕش وئاژاوەیەک کە دژی دەوڵەت بەرپا بوو بوو، کاتێک گەیشتە شاری توس نەخۆش کەوت ولە ٤ی نیسانی ٨٠٩ز کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی نزیکەی ٢٣ ساڵ خەلافەتی لە دەستا بوو، کە ئەم ماوەیەش بە ماوەی زیڕینی دەوڵەتی عەبباسی دادەنرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
  • Brentjes، Sonja (2007). «Hārūn al‐Rashīd». لە Thomas Hockey؛ et al. (eds.). The Biographical Encyclopedia of Astronomers. New York: Springer. لاپەڕە 474–5. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٨٧-٣١٠٢٢-٠.