میتان ئاوێتەیەکی کیمیایییە بە فورمووڵی کیمیاییی CH4 (یەک ئەتۆمی کاربۆن بە چوار ئەتۆمی ھایدرۆجین گرێ دراوە). ھایدریدی گرووپی ١٤، ساکارترین ئەلکان و پێکھێنێکی سەرەکیی گازی سروشتییە. میتان سووتەمەنییەکی گرنگە، ھەرچەندە گرتن و پاشەکەوتکردنی قورس و دژوارە، چونکە لە پلەی گەرمی و پەستۆی ستاندارددا گازە.

گەورەترین کۆگەی میتان لەژێر بنکی زەریادایە. کاتێک کە میتان بە ڕوو و ھەڵمەگۆ دەگات، بە میتانی ھەڵمەگۆیی دەناسرێت.[١] میتان گازێکی بێبۆن، بێڕەنگ و شەفافە.[٢] خەستیی میتانی ھەڵمەگۆییی زەوی لە ١٧٥٠ەوە نزیکەی ١٦٠٪ زیاد بووە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Khalil, M. A. K. (1999). "Non-CO2 Greenhouse Gases in The Atmosphere". Annual Review of Energy and the Environment (بە ئینگلیزی). 24 (1): 645–661. doi:10.1146/annurev.energy.24.1.645. ISSN 1056-3466.
  2. ^ Hensher, David A.; Button, Kenneth J. (2008). Handbook of transport and the environment. Handbooks in transport (3rd ed.). United Kingdom: Emerald. ISBN 978-0-08-044103-0.
  3. ^ "Global Methane Assessment". United Nations Environment Programme and Climate and Clean Air Coalition (Nairobi): 12. 2022. Retrieved March 15, 2023. 

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری