مۆنۆپۆڵی (یاری)
داڕێژە:Short کایەی بازرگانیکردن بە موڵکەوە
دیزاینەر (ان) | لیزی ماگی[١][٢] |
---|---|
بڵاوکەرەوە |
|
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٩٣٥ |
یاریزانان | کەمترینی ٢، زۆرترینیش بەپێی ژمارەی پولەکان کە لە کارتۆنەکەدایە (لە وەشانە ھاوچەرخەکاندا ٨ پولە) |
تێکڕای تەمەن | ٨+ |
کاتی ئامادەکردن | ٢–٥ خولەک |
کاتی یاریکردن | ٣٠-١٨٠ خولەک |
چانسی ھەڕەمەکی | بەرز (ھەڵدانی زار، کارت ڕاکێشان) |
توانای داواکراو |
|
مۆنۆپۆڵی (ودق: 'قۆرخکاری') کایەیەکی تەختەییی فرە یاریزانە لەسەر تەوەرەی ئابووری. لە یارییەکەدا یاریزانەکان دوو زار ھەڵدەدەن بۆ ئەوەی بە دەوری تەختەی یارییەکەدا بجووڵێن، و کڕین و بازرگانیکردن بە موڵکەکان و پەرەپێدانیان بە خانوو و ھۆتێل. یاریزانان کرێ لە ڕکابەرەکانیان وەردەگرن و ئامانجیان ئەوەیە کە مایەبۆشیان بکەن. ھەروەھا دەتوانرێت پارە لە ڕێگەی کارتی ھەل و بەختەوە و چوارگۆشەی باجەوە بەدەستبھێنرێت یان لەدەست بدرێت. ھەر جارێک یاریزانان بەسەر "بڕۆ"دا تێپەڕ دەبن بڕە پارەیەک وەردەگرن و دەشتوانن بکەونە زیندانەوە، لەوێ ناتوانن بجووڵێن تاوەکوو یەکێک لە سێ مەرجەکانی ئازادبوون جێبەجێ نەکەن. یاساکانی ماڵەوە، سەدان وەشانی جیاواز، زۆرێک لە لابەرھەم، و میدیای پەیوەندیدار ھەن. مۆنۆپۆڵی بووەتە بەشێک لە کوولتوری باوی جیھانی، لە زیاتر لە ١٠٣ وڵات مۆڵەتی ناوخۆیی وەرگرتووە و بە زیاتر لە ٣٧ زمان چاپ کراوە. ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٥[نوێکردنەوە] </link></link>، مەزەندە کرابوو کە یارییەکە ٢٧٥ ملیۆن دانەی لە سەرانسەری جیھاندا لێ فرۆشرابێت.[٤] یارییە ڕەسەنەکە لەسەر شوێنەکانی ئەتلانتیک سیتی، نیوجێرزی، ئەمریکاوە وەرگیراوە.
مۆنۆپۆڵی لە دە ڵاندلۆرد گەیمەوە وەرگیراوە، کە لەلایەن لیزی ماگی لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٠٣ دروست کرا وەک ڕێگەیەک بۆ نیشاندانی ئەوەی کە سیستەمی ئابوورییەک کە پاداشتی تاکەکان بداتەوە باشترە لەوەی کە چەند قۆرخکارێک ھەموو سامانەکانیان لەژێر دەستدا بێت[١] و بۆ بەرەوپێشبردنی بیردۆزە ئابوورییەکانی ھێنری جۆرج —بە تایبەتی بیرۆکەکانی سەبارەت بە باجدان.[٥] دە ڵاندلۆرد گەیم لە سەرەتادا دوو کۆمەڵە یاسای ھەبوو، یەکێکیان باجی ھەبوو و ئەوەی تریان کە یاساکانی ئێستای بە شێوەیەکی سەرەکی لێوە وەرگیراوە. کاتێک برایانی پاڕکەر بۆ یەکەمجار مۆنۆپۆڵییان بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٣٥دا، یارییەکە یاسای باجدانی سەرمایەداریی کەمتری لەخۆ نەگرتبوو، کە لە ئەنجامدا یارییەکەی قورستر کرد. لە کۆتاییدا برایانی پاڕکەر لە ساڵی ١٩٩١دا لەگەڵ کۆمپانیای ھازبرۆدا یەکیان گرت. یارییەکە لە چەمکی ئابووریی قۆرخکاریییەوە ناونراوە—کە زاڵبوونە بەسەر بازاڕێکدا لەلایەن یەک لایەنەوە.
مێژوو
دەستکاریمێژووی سەرەتا
دەستکاریمێژووی مۆنۆپۆڵی دەتوانرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٣[١] کاتێک لیزی ماگیی دژە قۆرخکاریی ئەمریکی یارییەکی دروست کرد بە ھیوای ئەوەی بیردۆزی جۆرجیزمی ھێنری جۆرج ڕوون بکاتەوە. مەبەستی بەکارھێنانی وەک ئامرازێکی پەروەردەیی بوو، بۆ وێناکردنی لایەنە نەرێنییەکانی چڕکردنەوەی زەوی لە قۆرخکارییە تایبەتەکاندا. لە ساڵی ١٩٠٤دا مافی پاوانکاریی وەرگرت. یارییەکەی بە ناوی دە ڵانلۆرد گەیم لەلایەن خۆیەوە بڵاوکرایەوە، لە ساڵی ١٩٠٦ دەستی پێکرد.[٦]
ماگی دوو کۆمەڵە یاسای دروست کرد: کۆمەڵەیەکی دژە قۆرخکاری کە تێیدا ھەمووان پاداشت دەدرانەوە کاتێک سامانیان پەیدا دەکرد، و کۆمەڵەیەکی قۆرخکاری کە ئامانج لێی دروستکردنی قۆرخکار و مایەپووچکردنی یاریزانەکانی تر بوو.[٧]
چەندین یاری تەختەی جۆراوجۆر، کە لە چەمکەکەی ئەوەوە وەرگیرابوون، لە ساڵانی ١٩٠٦ تا ١٩٣٠ پەرەیان پێدرا؛ ھەم پڕۆسەی کڕینی زەوی بۆ گەشەپێدانی، و ھەم فرۆشتنی ھەر موڵکێکی گەشەنەسەندوویان لەخۆگرتبوو. خانووی کارتۆنی زیاد کران، و کرێی خانووەکان زیاد کران لەگەڵ زیادکردنی خانوو بۆ موڵکێک. ماگی لە ساڵی ١٩٢٣ جارێکی دیکە مافی پاوانکاریی بۆ یارییەکە وەرگرتەوە.[٨]
بەپێی ڕیکلامێک کە لە ڕۆژنامەی دە کریچن ساینس مۆنیتەر دانراوە، چاڕڵز تۆد لە فیلادێلفیا ئەو ڕۆژەی لە ساڵی ١٩٣٢ باسکردووە کە ھاوڕێی منداڵی، ئێستەر جۆنز، و ھاوسەرەکەی، چاڕڵز دارۆ، ھاتوون ماڵەکەیان بۆ خوانی ئێوارە. دوای خوانەکە، خێزانی تۆدز دارۆیان بە یاریی دە ڵاندلۆرد گەیم ئاشنا کردووە، کە دواتر چەند جارێک یارییان کردووە. یارییەکە تازە بوو بۆ دارۆ، داوای کۆمەڵەیەک یاسای نووسراوی لە تۆدز کرد. دواتر لە ھەمان شەودا، دارۆ ئەمەی بەکارھێنا، و خۆی یارییەکەی بە ناوی مۆنۆپۆڵییەوە بڵاوکردەوە.[٩]
برایانی پاڕکەر مافی لەبەرگرتنەوەی یارییەکەیان لە دارۆ کڕییەوە.[١٠] کاتێک کۆمپانیاکە زانیان کە دارۆ تاکە داھێنەری یارییەکە نەبووە، مافی پاوانکاریی ماگییان بە ٥٠٠ دۆلار کڕییەوە.[١١]
برایانی پاڕکەر لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥دا دەستیان بە بەبازاڕکردنی یارییەکە کرد. کاریکاتۆرکێش ئێف. ئۆ. ئەلێکزاندەر دیزاینەکانی دابین کرد.[١٢]
١٩٣٦–١٩٧٠
دەستکاریبرایانی پارکەر لە ساڵی ١٩٣٦دا دەستیان کرد بە وەرگرتنی مۆڵەتنامە تاکوو یارییەکە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بفرۆشن. لە ساڵی ١٩٤١دا، دەزگای ھەواڵگریی نھێنیی بەڕیتانیا وای لە کۆمپانیای وادینگتنس کرد، بەرھەمھێنەری خاوەن مۆڵەتی یارییەکە لە بەریتانیا، کە وەشانێکی تایبەت دروست بکات بۆ دیلەکانی جەنگی جیھانیی دووەم کە لەلایەن نازییەکانەوە گیرابوون.[١٣] لەناو ئەم یارییانەدا نەخشە، قیبلەنما، پارەی ڕاستەقینە، و شتگەلێکی دیکە شاراوە بوون کە بەسوود بوون بۆ ھەڵھاتن. یارییەکە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازیی ساختەوە کە لەلایەن دەزگای نھێنی بەریتانییەوە دروستکرابوون بەسەر زیندانییەکاندا دابەش دەکران.[١٤]
١٩٧٠کان-١٩٨٠کان
دەستکاریمامۆستای ئابووری ڕاڵف ئانسپاک لە ساڵی ١٩٧٣ کتێبی دژە قۆرخکاری (Anti-Monopoly)ی بڵاوکردەوە، و لە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن برایانی پاڕکەرەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا لەسەر پێشێلکردنی دروشمی بازرگانی. دۆسیەکە لە ساڵی ١٩٧٦دا کەوتە دادگاوە. ئانسپاک لە ساڵی ١٩٧٩ لە تانەدانەکاندا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، چونکە دادگا بڕیاریدا کە دروشمە بازرگانییەکەی مۆنۆپۆڵی گشتییە و ھەر بۆیە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.[١٥] دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەتیکردەوە گوێ لە دۆسیەکە بگرێت، و ڕێگەی دا بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوە بوەستێت. ئەم بڕیارە بەھۆی پەسەندکردنی یاسای گشتی ٩٨–٦٢٠ لە ساڵی ١٩٨٤ ھەڵوەشایەوە.[٩][١٦] لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو یاسایە، برایانی پاڕکەر و کۆمپانیای سەرەکییان، ھازبرۆ، بەردەوامن لە ھەڵگرتنی مافی دروشمی بازرگانیی بۆ یاریی مۆنۆپۆڵی. بەڵام دژە قۆرخکاری لە یاساکە بەخشرا و دواتر ئانسپاک لەگەڵ ھازبرۆ گەیشتە ڕێککەوتن و یارییەکەی بە مۆڵەت لەلایەن ئەوانەوە دەخاتە بازاڕەوە.[١٧]
تەختەکە
دەستکاریتەختەی یاریی مۆنۆپۆڵی پێکدێت لە چل چوارگۆشە کە بیست و ھەشت موڵکی تێدایە—بیست و دوو شەقام (کە کۆمەڵە کراون بە ھەشت ڕەنگی جیاواز)، چوار ھێڵی ئاسن و دوو خزمەتگوزاری—سێ شوێنی ھەل، سێ شوێنی بەخت، شوێنێکی باجدان، یەک شوێنی باجی داھات، و چوار چوارگۆشەش لە سووچەکانەوە: بڕۆ، زیندان/تەنھا سەردان، پارکی بێبەرامبەر، و بڕۆ بۆ زیندان.[١٨]
وەشانە ئەمریکییەکان
دەستکاریلە سەرەتای دروستبوونییەوە ھەندێک گۆڕانکاری لە تەختەکەدا کراوە. ھەموو کارتەکانی ھەل و بەخت وەک لە وەشانی ساڵی ١٩٣٥دا نیشان دراون لە وەشانەکانی ساڵی ١٩٣٦/١٩٣٧ بەدواوە بەکارنەھێنراون.[١٩] کەسایەتیی مستەر مۆنۆپۆڵی (کە ئەوکات بە «ڕیچ ئەنکڵ پێنیباگز» ناسرابوو) لە ھەمان کاتدا زیادکرا.[٢٠] گرافیکی سندووقێک کە دراوی تێدابوو بۆ شوێنەکانی بەخت زیادکرا. بە شێوەیەکی سەرەتایی، کارتەکانی بەخت زەرد بوون (ھەرچەندە ھەندێکجار لەسەر پەڕەی شین چاپ دەکران) و ھیچ دیزاین و دەقێک لەسەر پشتەکەی نەبوو؛ کارتەکانی ھەل پرتەقاڵی بوون و ھیچ دیزاین و دەقێک لەسەر پشتەکەی نەبوو.[٢٠]
Free Parking | Kentucky Avenue $220 | Chance ? | Indiana Avenue $220 | Illinois Avenue $240 | B&O Railroad $200 | Atlantic Avenue $260 | Ventnor Avenue $260 | Water Works $150 | Marvin Gardens $280 | Go To Jail |
New York Avenue $200 | MONOPOLY | Pacific Avenue $300 | ||||||||
Tennessee Avenue $180 | North Carolina Avenue $300 | |||||||||
Community Chest | Community Chest | |||||||||
St. James Place $180 | Pennsylvania Avenue $320 | |||||||||
Pennsylvania Railroad $200 | Short Line $200 | |||||||||
Virginia Avenue $160 | Chance ? | |||||||||
States Avenue $140 | Park Place $350 | |||||||||
Electric Company $150 | Luxury tax (pay $100) | |||||||||
St. Charles Place $140 | Boardwalk $400 |
|||||||||
In Jail/Just Visiting | Connecticut Avenue $120 | Vermont Avenue $100 | Chance ? | Oriental Avenue $100 | Reading Railroad $200 | Income tax (pay $200) | Baltic Avenue $60 | Community Chest | Mediter- ranean Avenue $60 |
کەرەستەکان
دەستکاریھەموو تاپۆی موڵکەکان، خانوو، و ھۆتێلەکان لەناو بانکدان تاوەکوو لەلایەن یاریزانەکانەوە دەکڕدرێن. مۆنۆپۆڵیی ستاندارد ئەم پارچانە لەخۆ دەگرن:
کارتەکان
دەستکاریدەستەیەک لە سی و دوو کارتی ھەل و بەخت (یەکی شازدە) کە یاریزانەکان کاتێک دەچنە سەر چوارگۆشەی ھەل یان بەخت ڕای دەکێشن، و ڕێنمایییەکانی سەر کارتەکان پەیڕەو دەکەن.
تاپۆکان
دەستکاریتاپۆیەک بۆ ھەر موڵکێک دەدرێت بە یاریزانێک بۆ ئەوەی ئاماژە بە خاوەندارێتیی بکات، ھەروەھا نرخی کڕین، بەھای ڕەھن، تێچووی دانانی خانوو و ھۆتێل، و کرێی چیاوازی موڵکەکەی لەسەرە بەپێی گەشەسەندوویی موڵکەکە. موڵکەکان بریتین لە:
- چوار ھێڵی ئاسن (ھێڵی پاس لە وەشانە کوردییەکەدا)، یاریزانان ٢٥ دۆلار (٢٥ دینار) کرێ کۆدەکەنەوە ئەگەر خاوەنی یەک ھێڵی ئاسن بن؛ ٥٠ دۆلار (٥٠ دینار) بۆ دوو ھێڵ؛ ١٠٠ دۆلار (١٠٠ دینار) بۆ سێ ھێڵ؛ ٢٠٠ دۆلار (٢٠٠ دینار) بۆ ھەر چواریانا.
- بیست و دوو شەقام کە دابەش بوون بەسەر ھەشت ڕەنگدا کە دوو یان سێ شەقامن؛ یاریزان دەبێت خاوەنی ھەموو ڕەنگەکان بێت بۆ دروستکردنی خانوو یان ھۆتێل. کاتێک بەدەست ھات، موڵکە خاوەن ڕەنگەکان دەبێت بە شێوەیەکی یەکسان باشتر بکرێن یان «بشکێنرێن». سەیری بەشی یاساکان بکە.
- دوو خزمەتگوزاری، کرێکەی چوار ھێندەی بەھای زارەکانە ئەگەر یەک خاوەنی یەک خزمەتگوزاری بیت، بەڵام دە ھێندەیە ئەگەر ھەردووکیانت ھەبێت. ھۆتێل و خانوو لەسەر بەشی زمەتگوزاری و وێستگەکان داناندرێن.
نرخی کڕینی موڵکەکان لە ٦٠ دۆلارەوە (٦٠ دینار) دەست پێ دەکات تاکوو ٤٠٠ دۆلارە (٤٠٠ دینار).
زارەکان
دەستکاریجووتێک زاری شەش لایەنی لەگەڵ یارییەکەدایە، لەگەڵ «زارێکی خێرا» کە زیادکرابوو بۆ وەشانێک لە ساڵی ٢٠٠٧. چاپی ھەزارەی ساڵی ١٩٩٩ دوو دایسی ھاوشێوەی گەوھەر بوو کە بابەتی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن مایکل بۆولینگەوە بوو، خاوەنی کۆمپانیای کریستاڵ کاستی دایس ساز.[٢١] ھازبرۆ لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئەو عەزییەی لەدەستدا و ناچار بوو ٤٤٦ ھەزار و ١٨٢ دۆلار وەکو ڕۆیاڵیتی بدات.[٢٢] چاپەکانی دواتر لە یارییەکەدا گەڕایەوە بۆ دایسێکی ئاسایی شەش لایەنی.
خانوو و ھۆتێلەکان
دەستکاری٣٢ خانوو و ١٢ ھۆتێلی تێدایە کە لە دار یان پلاستیک دروستکراون. بە پێچەوانەی پارەوە، خانوو و ھۆتێلەکان سنووردارن. ئەگەر خانوو یان ھۆتێلی زیاتر لەبەردەستدا نەبوو، ڕێگە بە ھیچ جێگرەوەیەک نادرێت. لە زۆربەی چاپەکاندا خانووەکان سەوزن و ھۆتێلەکان سوورن.
پارە
دەستکاریچاپە ستانداردە کۆنەکانی ئەم یارییە کۆی گشتی ١٥١٤٠ دۆلاری لەخۆ گرتبوو بەم جۆرە:
- ٢٠ پارەی ٥٠٠ دۆلاری (پرتەقاڵی)
- ٢٠ پارەی ١٠٠ دۆلاری (بێجی)
- ٣٠ پارەی ٥٠ دۆلاری (شین)
- ٥٠ پارەی ٢٠ دۆلاری (سەوز)
- ٤٠ پارەی ١٠ دۆلاری (زەرد)
- ٤٠ پارەی ٥ دۆلاری (پەمەیی)
- ٤٠ پارەی ١ دۆلاری (سپی)
چاپە نوێیە ئەمریکییەکان (ئەیلوولی ٢٠٠٨ بەولاتر) کۆی ٢٠٬٥٨٠ دۆلار دابین دەکەن —٣٠ لە ھەر جۆرە پارەیەک. ھەروەھا ڕەنگی ھەندێک لە پارەکان گۆڕدراون: ئێستا ١٠ دۆلارییەکان لەبری زەرد شینن، ٢٠ دۆلارییەکان سەوزێکی گەشاوەترن لە پێشوو، ٥٠ دۆلارییەکانیش ئێستا لەبری شین وەنەوشەیین.
ھەر یاریزانێک یارییەکە بە پولەکەیان لەسەر چوارگۆشەی بڕۆ دەست پێ دەکەن، و بڕی ١٬٥٠٠ دۆلار (یان ١٬٥٠٠ لە دراوێکی ناوخۆیی) لە پارەی یاریکردن.
یاساکان
دەستکارییاسا فەرمییەکان
دەستکاریھەر یاریزانێک بە ١٬٥٠٠ دۆلار دەست پێدەکات. یاریزانان زارەکان ھەڵدەدەن، ھەرکەسێک زۆرترین ژمارەی بۆ دەربچێت یەکەم کەس دەڕوات. لە نۆرەی یاریزانێکدا زارەکان ھەڵدەدەن و پولەکانیان بە ئاڕاستەی کاتژمێر بە دەوری تەختەکەدا پێشدەخەن. ئەگەر یاریزانێک جووتی بۆ دەربچێت، ئەوا دوای تەواوکردنی ئەو نۆرەیەی دووبارە زارەکە ھەڵدەداتەوە، و ئەگەر سێ جار لەسەر یەک جووتی بۆ دەربچێت، ئەوا دەخرێتە بەندیخانەوە.
یاریزانێک کە بچێتە سەر "بڕۆ" یان پێی دا تێپەڕێت، ٢٠٠ دۆلار لە بانک وەردەگرێت. ئەو یاریزانانەی کە لەسەر باج یان سەرانە دەنیشنەوە ئەو بڕە پارەیەی کە ئاماژەی پێکراوە دەدەن بە بانکەکە. ھیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت و کۆناکرێتەوە بۆ نیشتنەوە لەسەر پارکی بێبەرامبەر.
کاتێک دەتواندرێت موڵکەکان پەرە پێ بدرێن کە یاریزانێک خاوەنی ھەموو ڕەنگەکانی ئەو موڵکە بێت. پاشان دەبێت بە یەکسانی پەرەیان پێبدرێت. دەبێت خانوویەک لەسەر ھەر موڵکێک بەو ڕەنگەوە دابندرێت پێش ئەوەی خانوویەکی تری لەسەر دابندرێت.
ھەل/بەخت
دەستکاریئەگەر یاریزانێک بچێتە سەر ھەل یان بەخت، ئەوا کارتی لە دەستەی ھەل یان بەخت ڕادەکێشن و ڕێنمایییەکانی جێبەجێ دەکەن. ئەمەش لەوانەیە کۆکردنەوە یان پێدانی پارە بێت بە بانک یان یاریزانێکی تر یان گواستنەوە بۆ شوێنێکی جیاواز لە تەختەکە. دوو جۆر کارت کە بەندیخانەیان تێدایە، "بڕۆ بۆ بەندیخانە" و "ھاتنە دەرەوە لە بەندیخانە "، لە خوارەوە ڕوون کراونەتەوە.
بەندیخانە
دەستکارییاریزانێک بەم شێوانەی خوارەوە دەکەوێتە بەندیخانەوە:
- چوونە سەر خانەی «بڕۆ بۆ بەندیخانە».
- سێ جار لەسەر یەک زاری جووت بھێنیت
- ڕاکێشانی کارتی «بڕۆ بۆ بەندیخانە» لە ھەل یان بەخت
کاتێک یاریزانێک دەنێردرێتە بەندیخانە، بڕی ٢٠٠ دۆلارەکە وەرناگرن کە بەسەر بڕۆدا تێدەپەڕن. ڕاستەوخۆ دەچنە بەشی «لەناو بەندیخانە»ی خانەی «لەناو بەندیخانە/تەنھا سەردان» و نۆرەیان کۆتایی دێت. ئەگەر یاریزانێکی تر پولەکەی بچێتە سەر بەندیخانە، ئەوا ئەوان «تەنھا سەردانکەرن» و دەتوانن لە نۆرەی داھاتوودا بەبێ لێدانی سزا بەرەو پێشەوە بچن.
ئەگەر یاریزانێک لە بەندیخانەدا بێت، ناتوانێت بجووڵێت. دەبێت یان بڕی ٥٠ دۆلار بدات بۆ ئەوەی ئازاد بکرێت، کارتی ھاتنە دەرەوە لە بەندیخانە بەکاربھێنێت، یان جووتی بۆ دەربچێت لەکاتی ھەڵدانی زارەکاندا بۆ ئەوەی لە زیندان بێتە دەرەوە. ئەگەر یاریزانێک شکستی ھێنا لە ھەڵدانی زاری جووت، ئەوا نۆرەی خۆی لەدەست دەدات. یاریزانانی ناو زیندان ناتوانن ڕاستەوخۆ موڵک لە بانکەوە بکڕة چونکە ناتوانن بجووڵێن. ئەمەش ڕێگری لە ھیچ مامەڵەیەکی تر ناکات، واتە دەتوانن: موڵک بخەنە ڕەھنەوە، فرۆشتن/ئاڵوگۆڕی موڵک لەگەڵ یاریزانەکانی تر بکەن، کڕین/فرۆشتنی خانوو و ھۆتێل، کۆکردنەوەی کرێ، و پێشنیارکردن لە زیادکردنی موڵکەکان.
ئەگەری ھەڵدانیا زاری جووت ٦ە لە ٣٦ (١ لە ٦) لە ھەر ھەڵدانێکدا، ھەربۆیە ئەگەری چوون بۆ بەندیخانە بەھۆی ھەڵدانی سێ زاری جووت لەسەر یەک ١ە لە ٢١٦.
موڵکەکان
دەستکاریئەگەر یاریزان چووە سەر موڵکێکی بێخاوەن، جا شەقام بێت، ھێڵی ئاسن بێت، یان خزمەتگوزاری، دەبێت بیکڕن یان بیخەنە مەزادەوە، بە دڵی یاریزانەکە. ئەگەر بیانەوێت بیکڕن، ئەوا نرخی موڵکەکە دەدەن بە بانک. ئەگەر ئەم کڕینە ڕەت بکەنەوە، ئەوا موڵکەکە لەلایەن بانکەکەوە دەخرێتە مەزادەوە و ئەوەی زۆرترین بڕە پارە بدات دەبێتە خاوەنی موڵکەکە؛ لەنێویاندا ئەو یاریزانەی کە موڵکەکەشی ڕەتکردووەتەوە دەتوانێت بەشدار بێت لە مەزادەکەدا.[٢٣] ئەگەر یاریزان چووە سەر موڵکێک کە کەسێکی تر خاوەندارێتیی دەکات و ڕەھن نەکراوە، دەبێت کرێیەکی دیاریکراو بدەن بە خاوەنەکەی؛ بڕە پارەکە بە خاوەندارێتیی ھەموو ڕەنگەکان و خانوو و ھۆتێل زیاد دەکات. یاریزانان دەتوانن لە ھەر کاتێکدا بێت ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشتن بە موڵکەکانیانەوە بکەن ئەگەر ھەردوو لایەن ڕازی ببن. کاتێک یاریزانێک خاوەنی ھەموو موڵکەکان بێت لە ڕەنگێکدا و ھیچیان ڕەھن نەکرابن، دەتوانن دەست بکەن بە کڕینی خانوو (پێویست ناکات چاوەڕێی نۆرەی خۆی بکات). ئەوان تێچووی سەر موڵکەکە دەدەن بە بانک خانوویەک دەخەنە سەر موڵکەکەیان؛ ئەمەش دەبێت بە یەکسانی ئەنجام بدرێت؛ بۆیە ناتواندرێت خانووی دووەم لەسەر ھیچ موڵکێک دابندرێت تا ھەموویان لانی کەم خانوویەکیان لەسەر نەبێت. کاتێک یاریزانەکە خاوەنی تەواوی ڕەنگێک بوو، دەتوانن کرێی موڵکە بێخانووەکان بکەن بە دوو ھێندە. ھەرچەندە خانوو و ھۆتێل ناتوانرێت لەسەر ھێڵی ئاسن یان خزمەتگوزارییەکان دابنڕێن، بەڵام کرێی پێدراو زیاد دەکات ئەگەر یاریزانێک خاوەنی زیاتر لە یەکێک لە ھەر جۆرەکانی بێت. ئەگەر کورتھێنان ھەبوو لە خانوو و ھۆتێلدا، ئەوا مەزادێکی خانووبەرە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی دیاری بکرێت کێ دەتوانێت ھەر خانوویەک بکڕێت.
ڕەھن
دەستکاریھەروەھا دەتوانرێت موڵکەکان ڕەھن بکرێت، بەڵام بیناکانی سەری دەبێت بفرۆشرێن پێش ئەوەی ھەر موڵکێکی ئەو ڕەنگە ڕەھن بکرێت یان بازرگانی پێوە بکرێت. یاریزان نیوەی نرخی کڕینی لە بانک وەردەگرێت بۆ ھەر موڵکێکی ڕەھنکراو. ئەمەش دەبێت بە سوودی ١٠٪ بدرێتەوە بۆ لابردنی خانووبەرە. خانوو و ھۆتێلەکان دەتوانرێت بە نیوەی نرخی کڕینیان بفرۆشرێنەوە بە بانک. یاریزانان ناتوانن کرێ لەسەر موڵکە ڕەھنکراوەکان کۆبکەنەوە و ناتوانن موڵکی باشترکراو بدەن بە کەسانی تر؛ بەڵام بازرگانیکردن بە موڵکی ڕەھنکراو ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەو یاریزانەی کە موڵکی ڕەھنکراو وەردەگرێت دەبێت نرخی خانووبەرە بدات بە بانکی لەگەڵ ١٠٪ یان موڵکەکە بە ڕەھن بھێڵێتەوە بە پێدانی تەنھا بڕی ١٠٪؛ ئەگەر یاریزانەکە ئەم دووەمیان ھەڵبژێرێت، دەبێت جارێکی تر ١٠٪ بداتەوە کاتێک پارەی بێ خانووبەرە دەدات.
مایەپووچبوون
دەستکارییاریزانێک کە نەتوانێت قەرزەکانی بداتەوە بە مایەپووچ دادەنرێت و لە یارییەکە دووردەخرێتەوە. ئەگەر یاریزانی مایەپووچبوو قەرزاری بانک بوو، دەبێت ھەموو موڵکەکانیان بگەڕێننەوە بۆ بانکەکە. ھەموو موڵکەکان دەبێت بخرێنە مەزادە (ئەگەر ھەیانبێت)، تەنھا خانوو و ھۆتێلەکان نەبێت. ئەگەر قەرزاری یاریزانێکی تر بوو، ھەموو موڵکەکان دەدرێت بەو یاریزانە، جگە لە خانوو و ھۆتێلەکان، کە دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ بانک. خاوەنی نوێ دەبێت یان کرێی بارمتەی موڵکەکان بداتەوە کە بانکی لەسەر ئەو موڵکانەی وەری گرتووە یان ١٠٪ی بەھای ڕەھنکراوەکە بدات ئەگەر ھەڵبژێرێت موڵکەکان بە ڕەھن بەجێبھێڵێت.
براوە ئەو یاریزانەیە کە دەمێنێتەوە دوای ئەوەی یاریزانەکانی تر مایەپووچ بوون. لە یارییەکی ٢ یاریزانیدا، ئەگەر یاریزانێک مایەپووچ بوو بۆ بەھۆی یاریزانێکی ترەوە یان بانکەوە ئەوا یارییەکە تەواو دەبێت و پێویست ناکات بانکەکە مەزادەکە ئەنجام بدات چونکە یاریزانەکەی تر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی براوەیە. یاریزانی براوە ئەو کاتە تەنھا پێویستی بە پێدانی کرێی کۆتایی ھەیە لە گواستنەوەی موڵکەوە.
ئەگەر یاریزانێک پارەکانی تەواو بوون بەڵام ھێشتا سەروەت و سامانی ھەبێت کە بتوانرێت بگۆڕدرێن بۆ پارەی کاش، ئەوا دەتوانێت بە فرۆشتنی خانوو و ھۆتێل، ڕەھنکردنی موڵکەکانی، یان ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ یاریزانەکانی تر خۆی لە مایەپووچبوون بپارێزێت. بۆ ئەوەی یاریزانەکە مایەپووچ نەبێت دەبێت بتوانێت ئەوەندە پارەی کاش کۆبکاتەوە کە بتوانێت تەواوی ئەو بڕە پارەیەی کە قەرزدارە بیدات.
یاریزان ناتوانێت خوازیارانە مایەپووچ بێت؛ ئەگەر ھیچ ڕێگەیەک نەبێت بۆ ئەوەی قەرزەکانی بداتەوە، تەنانەت بە گەڕاندنەوەی ھەموو خانوو و ھۆتێلەکانیان بە زەرەر، ڕەھنکردنی ھەموو خانووبەرەکانیان و وازھێنان لە ھەموو پارە نەختینەکانیان، تەنانەت ئەگەر بزانن کە ئەگەری زۆرە جارێکی تر مایەپووچ ببن، ئەوا دەبێت ئەوە بکەن و دەستبەجێ واز بھێنن لە یارییەکە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب Pilon، Mary (February 13, 2015). «Monopoly's Inventor: The Progressive Who Didn't Pass 'Go'». The New York Times. لە February 14, 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Burton H. Wolfe (1976). «The Monopolization of Monopoly: Louis & Fred Thun». The San Francisco Bay Guardian. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Monopoly at winningmoves.com
- ^ Leopold، Todd (١٩ی ئازاری ٢٠١٥). «Monopoly: At 80, it just keeps 'Go'-ing». CNN. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Wagner، Erica (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Do not pass go: the tangled roots of Monopoly». New Statesman. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Orbanes، Philip E. (2006). Monopoly: The World's Most Famous Game & How it Got that Way. Da Capo Press. p. 22. ISBN 0-306-81489-7.
- ^ «The secret history of Monopoly: the capitalist board game's leftwing origins». The Guardian. April 11, 2015.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Pilon، Mary (2015). The Monopolists: Obsession, Fury, and the Scandal Behind the World's Favorite Board Game. New York, London: Bloomsbury Publishing Plc. pp. 30–41, 67–79, 84–89. ISBN 978-1-60819-963-1.
- ^ ئ ا Pilon 2015.
- ^ Brady، Maxine (1974). The Monopoly Book. New York: David McKay Co. pp. 18. ISBN 0-679-20292-7.
- ^ Chokshi، Niraj (September 12, 2019). «A New Monopoly Game Celebrates Women, but What About the One Behind the Original?». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە July 27, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Pilon، Mary (January 2015a). «Monopoly Was Designed to Teach the 99% About Income Inequality». Smithsonian Magazine.
- ^ Brian McMahon (٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «How board game helped free POWs». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. (originally on Mental floss magazine)
- ^ Ki Mae Heussner (١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Get Out of Jail Free: Monopoly's Hidden Maps». ABC News. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «How a Fight Over a Board Game Monopolized an Economist's Life». The Wall Street Journal. October 20, 2009.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Trademark Clarification Act of 1984» (PDF).
- ^ Pilon، Mary (October 20, 2009). «How a Fight Over a Board Game Monopolized an Economist's Life». The Wall Street Journal.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Horton، J. Matthew. «The Monopoly Board». Extras. worldofmonopoly.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Early Chanve and Community Chance Cards». adena.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Blue Community Chest Cards». sundown-farm-and-ranch.com. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «MICHAEL BOWLING V. HASBRO» (PDF). uscourst.gov. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Fancy-dice maker sees patent case roll his way». tucson.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «We Just Discovered a Game-Changing Monopoly Rule». goodhousekeeping.com. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریThe Wikibook مۆنۆپۆڵی has a page on the topic of: ستراتیجی |
The Wikibook مۆنۆپۆڵی has a page on the topic of: یاسا فەرمییەکان |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنۆپۆڵی (یاری) تێدایە. |