دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان

دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرزترین دادگای دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. لەبەر ئەمەشە دادگاکە سەرپەرشتی لقی دادوەری حکوومەتی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات. ئەمە تاکە دادگایە کەوا بەپێی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزرابێت. بڕیارەکانی دادگاکە دەبێت لەلایەن سەرجەم دادگاکانی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیڕەو بکرێت.

دادوەرانی[بەستەری مردوو] دادگای باڵا لەژێر سەرپەرشتی ڕۆبێرتس, ٢٠١٨دواوە (lچەپ بۆ ڕاست): نیڵ گۆرسەچ، سۆنیا سۆتۆمایەر، ئیلینا کیگن، و برێت کاڤانا. پێشەوە (چەپ بۆ ڕاست): ستێفن برێیەر، کلارێنس تۆماس، دادوەری باڵا جۆن ڕۆبێرتس، ڕوس بەیدەر گینسبێرگ، و ساموێل ئالیتۆ.

کۆبوونەوەی دادوەرانی دادگاکە لە باڵەخانەی دادگای باڵا لە واشینگتن دی سی بەڕێوەدەچێت. بڕیارە یاسایییەکانی پۆلیسی دادگای باڵا جێبەجێی دەکات

دادگای باڵای ئەمریکا ھەندێک دۆسیەی تایبەت ھەڵدەبژێرێت و بڕیاریان لەبارەوە دەدات. زۆر لایەن دۆسیەکەیان دەبەنە بەردەم دادگای باڵا، بەڵام دادگاکە زۆربەیان ڕەت دەکاتەوە و وەریان ناگرێت و بۆ دادگایەکی نزمتریان جێدەھێڵێت. بۆ ئەوەی دادگای باڵا دۆسیەیەک وەرگرێت، دەبێت دۆسیەی ناوبراو دەربارەی یاسای فیدراڵی بێت. دۆسیەکە دەبێت سەرەتا لەلایەن دادگای ویلایەت بڕیاری لەسەر درابێت، ئینجا بھێنرێتە بەردەم دادگای باڵا.

دادوەرانی دادگاکە تا کۆتایی ژیانیان خزمەت دەکەن مەگەر خانەنشین بن یاخود لەکار لابردرێن. ئەگەر دادوەرێک خانەنشین بێت، دەکرێت لە دادگای تێھەڵچوونەوە بەردەوام بێت لە خزمەت. دادوەرانی نوێ سەرەتا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە دەپاڵێورێن، دواتر لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەند دەکرێن.

دادوەرانی ئێستای دادگاکە دەستکاری

دادوەر/

شوێن و ڕێکەوتی لەدایکبوون

دەستنیشانکراوە

لەلایەن

  ڕۆبێرتس, جۆنجۆن ڕۆبێرتس
کانوونی دووەم 27, 1955
بەفەلۆو، نیویۆرک
بوش، جۆرج ئێچ دەبڵیووجۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش
  تۆماس, کلارێنسکلارێنس تۆماس
March 23, 1948
پین پۆینت، جۆرجیا
بوش، جۆرج ئێچ دەبڵیووجۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش
  برێیەر, ستێفنستێفن برێیەر
April 15, 1938
سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا
کلینتن، بیڵبیڵ کلینتن
  ئالیتۆ, ساموێلساموێل ئالیتۆ
February 1, 1950
ترێنتن، نیوجێرزی
جۆرج دەبڵیوو بوشجۆرج دەبڵیوو بوش
  سۆتۆمەیەر, سۆنیاسۆنیا سۆتۆمەیەر
March 25, 1954
زە بڕۆنکس، نیویۆڕک
ئۆباما، باڕاکباڕاک ئۆباما
  کاگان, ئێلینائێلینا کاگان
February 28, 1960
مانھاتن، نیویۆڕک
ئۆباما، باڕاکباڕاک ئۆباما
  گۆرسەچ, نیڵنیڵ گۆرسەچ
April 29, 1967
دێنڤەر، کۆڵەڕادۆ
ترامپ، دۆناڵددۆناڵد ترامپ
  کاڤانا, برێتبرێت کاڤانا
January 12, 1965
واشینگتن دی سی
ترامپ، دۆناڵددۆناڵد ترامپ
  بارێت, ئەیمی کۆنیئەیمی کۆنی بارێت
کانوونی دووەم 28, 1972
نیو ئۆرلینز، لویزیانا
ترامپ، دۆناڵددۆناڵد ترامپ

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Supreme Court of the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.