مووسا سەمەد
مووسا سەمەد (١٩١٩-١٩٨٦) نووسەر، چالاكوانی سیاسی، و وەرگێڕی کورد بوو.
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاری١٩١٩ لە ھەولێر لەدایک بووە. سەرەتایی و سانەویی لەوێ تەواوکردووە، نمرەیەکی بەرزی ھێناوە و توانیویە بچێتە دەرەوەی عیراق بۆ خوێندن، بەڵام لەبەر ئەوەی دایکی زوو مردووە و باوکیشی بەتەمەن بووە، نەچووە و لە خانەی بەرزی مامۆستایان (دار المعلمين العالية) وەرگیراوە و ساڵی ١٩٣٩ بڕیویە و بە مامۆستای سانەویی ھەولێر دامەزرێنراوە.[١][٢]
ژیانی هاوسەرگیریی
دەستکاری١٩٤٣ خاتوو "فەخرییە یووسف ئەحمەد"ی ھێناوە و دوو کوڕ (شوان، ڕزگار) و دوو کچ (ئاواز، نیاز)ی لێ بووە.[١][٢]
ئەركی لە دەوڵەت
دەستکاریپاشان گواستراوەتەوە و کراوە بە بەڕێوەبەری سانەویی سلێمانی. ١٩٥٥ براوەتە شاری عیمارە و ساڵێکی تێدا ماوەتەوە. ئەمجا براوەتە کەرکووک، پاش ماوەیەکی کورت کراوە بە بەڕێوەبەری مەعاریفی ھەولێر (١٩٥٧-١٩٥٩). ١٩٦٠ بە بەڕێوەبەریی مەعاریفی سلێمانی گەڕاوەتەوە.[١][٢]
چالاكی سیاسی
دەستکاریلە لاوییەوە ئەندامی حیزبی (ھیوا) بووە. ١٩٦٣ لە ھاتنە سەر کاری بەعسییەکاندا، گیراوە و خراوەتە زیندان. کە بەربووە، براوەتە بەغدا بۆ بەشی تەفتیشی وەزارەتی پەروەردە. پاشان کراوە بە ئەمینی گشتیی پەروەردەی ناوچەی حوکمی زاتی لە ھەولێر. دیسان براوەتە بەغدا و کراوە بە ئەندامی دەستەی کوردی (کۆڕی زانیاریی عیراق). ساڵی ١٩٨٣ خانەنشین بووە.[١][٢]
كۆچی دوایی
دەستکاریبەرهەمەكانی
دەستکاریمووسا عەبدول سەمەد توانیویەتی بابەت لە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزییەوە وەربگێڕێ و لە کۆتاییی ژیانیدا خەریکی وەرگێڕانی کتێبێک بووە لە بارەی ھیتلەر لە ئینگلیزییەوە، بەڵام نەیتوانیوە تەواوی بکات. زنجیرەیەک وتاریشی لە گۆڤاری "کاروان"دا بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8228-8229
- ^ ئ ا ب پ ت ج جمال بابان، أعلام الکرد، ج٢، ط٢، ص٤٩٨-٤٩٩؛ سێ لاپەڕەی دەستنووسی ژیاننامەکەی بە عەرەبی، ئامادەکراوی بەڕێز خاتوو ئاوازی کچی، لە ڕێی بەڕێز عەبدوڵڵا زەنگەنەوە بە دەستگەییوە.