موراد گۆگێبکان
موراد گۆگێبکان (٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ – ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤) ھونەرمەند و ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی ڕۆکی تورکی بوو.[١]
موراد گۆگێبکان | |
---|---|
بە تورکی: Murat Göğebakan | |
لەدایکبوون | ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ ئادانا، تورکیا |
مردن | ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەستەمبوڵ، تورکیا | (٤٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی خوێن |
شوێنی ناشتن | Buruk Cemetery |
زمانی زگماکی | زمانی تورکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی تورکی |
پیشە | گۆرانیبێژ |
پەروەردە | Hacettepe University Ankara State Conservatory |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٦ |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
چەشن | مۆسیقای ڕۆک |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Prestij Müzik |
ساڵانی سەرەتا
دەستکاریلە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ لە شاری ساریچام لەدایکبووە. باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی دارێندێی ویلایەتی مەلەتییە، و دایکی لە نیزیپ بوو لە دیلۆک، بەو پێیەی دایک و باوکی لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا کاریان دەکرد، تا تەمەنی ٧ ساڵی لە نێوان ئادانا و ئەڵمانیا ژیاوە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری ئادانا تەواو کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە زانکۆی ھاسێتێپی کۆنسێرڤاتۆری پارێزگای ئەنقەرە کردووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک وانەبێژ لە زانکۆی چوکرۆڤا بووە. لەم ساڵانەدا چۆنییەتی تەپڵ لێدانی خوێندووە و وانەی گیتاری داوە و لە باڕێکدا کاری کردووە. تا ساڵی ١٩٩٥ لە شاری ئادانادا ژیاوە.[٢]
مردن
دەستکاریگۆگێبکان کە ماوەیەکی زۆرە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە (شێرپەنجەی خوێن)ی بۆ کراوە؛ لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٤ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی دوای نوێژکردن لەسەری لە مزگەوتی فاتح، لە گۆڕستانی بورووک لە ساریچامی ئادانا بە خاک سپێردرا.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Murat Göğebakan kimdir, ne zaman öldü? Murat Göğebakan'ın hayatı, eşi ve ölümüyle ilgili bilgiler». www.hurriyet.com.tr (بە تورکی). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.aa.com.tr/tr/kultur/sarkilariyla-gonullerde-yer-edinen-murat-gogebakan/1927111
- ^ https://web.archive.org/web/20140730015034/http://www.milliyet.com.tr/murat-gogebakan-yogun-bakima-teknoloji-1916898/
- ^ https://web.archive.org/web/20140804202909/http://www.ntvmsnbc.com/id/25529334