محەممەد محەممەد فیاز

(لە موحەممەد موحەممەد فیازەوە ڕەوانە کراوە)

محەممەد محەممەد فیاز (عەرەبی: محمد محمد فیاض)، پزیشکێکی میسریە، یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی سەردەمی نوێی میسر لە بواری نەشتەرگەریی ئافرەتان، ژمارەیەک بەرھەم ھەبووە سەبارەت بە ئافرەت و تەندرووستیەکەی، کە ناوبانگی دەست کەوتوە.

Mehammad Fayyad
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢
مردن٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠١-٠٥) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
ھاوسەرHend Rostom
پیشەپزیشک
پەروەردەزانکۆی قاهیرە

ژیان دەستکاری

لە (المحلە الکبرى) لە دایک بووە لە میسر ساڵی ١٩٢٢، دەرچووی قەسڕ عەینی ساڵی ١٩٤٥، پسپۆڕ بوو لە پزیشکی مناڵبوون و ئافرەتان (Gynecology)، لە ھەمان کۆلێژ دکتۆرای بەدەست ھیناوە.[١]

گرنگی بە بوارەکەی خۆی دەدا، یانی ھەموو شتێک سەبارەت بە ئافرەت، تەندرووستیەکەی و مناڵبوونی، کتێبی زۆری نووسیوە و زۆر کۆڵینەوەشی ئەنجام داوە، زۆر گرنگیشی بە ئافرەتی سەردەمی میسڕی کۆن داوە. لە ڕۆژی دووشەممەی ٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ز لە ٨٥ ساڵیدا.[٢]

ھەڵوێست دەستکاری

ھەڵوێستێکی ڕوونی ھەبوو سەبارەت بە خەتەنەکردنی مێینە، کە بڵاو بوو لە وڵاتەکانی ئیفریقیا، ئەویش دژی ئەو کارە بوو کە پاشماوەی تەندرووستی و دەروونی ھەیە لەسەر ئافرەت ...، ئەم ھەلوێستەی لە کتێبی (البتر التناسلي للإناث) ڕوون کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە لە پێشەکیەکەی دا.

بەرھەمەکان دەستکاری

  • (فن الولادة في مصر القديمة)
  • (المرأة المصرية القديمة)
  • (حياة أفضل للمرأة بعد الخمسين)
  • (إعجاز آيات القرآن في بيان خلق الإنسان)
  • (البتر التناسلي للإناث)
  • (الجمال والتجميل في مصر القديمة)
  • (دليل الطب العلاجي للأطفال)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ هند رستم ١٢ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. موقع فيلفان، بقلم محمد عبد الخالق.
  2. ^ رحيل الطبيب محمد فياض زوج هند رستم. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. art أونلاين.