ملوانکەی شین:دیل
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
دیل یەکێکە لە شیعرەکانی دیوان شیعری ملوانکەی شین لە بەرھەمەکانی شەریف. بەشێک لەم شیعرە حسەین شەریفی لە ئەلبۆمم رۆژ دا بە ئاواز گوتوویەتی.
شیعر
دەستکاریوەکوو ئاوی بنی گۆمێ کە جێمابێ لە رووبارێ
وەکوو بەردی سەری شاخێ کە دانرابێ لە دیوارێ
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ
دڵم تەنگە لە تەنیایی نە ھاوڕازێ نە خەمخوارێ
من ئەو بەردەی گرفتارم، کە دیلی چینی دیوارم
من ئەو ئاوەی بنی گۆمم کە جێماوم لە رووبارم
گەڵای زەردم، مەلێ پیرم، منم دڵداری زنجیرم
لە بیرم دێ کە سی ساڵە لە بەندیخانە یەخسیرم
لە تاریکی ژیانم دا لە سووچی سەردی زیندانا
بە مۆرەی بەردی ناکامی بە جارێ عومری خۆم دانا
بەڵێ ئەو ساتە لاوێ بووم وەلێ ئێستا وەھا پیرم
ھەیە جارێ بەسەرھاتی خەمینی خۆم نییە بیرم
قەرەوڵ دێت و رادەبرێ، شەوانی عومرم ئەژمێرێ
شەوێکیش وا منی دیل، بە دەستی مردن ئەسپێرێ