ململانێی فەتح و حەماس

ململانێی فەتح و حەماس زاراوەیەک کە ئاماژەیە بۆ سەرھەڵدانی دوو دەسەڵاتی سیاسی و جێبەجێکردن لە ھاوینی ٢٠٠٧ لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە ، یەکێکیان لەژێر کۆنترۆڵی بزووتنەوەی فەتح لە کەناری ڕۆژاوا و ئەوی دیکەیان لەژێر کۆنترۆڵی حەماس لە کەرتی غەززە, دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە ھەڵبژاردنی یاسادانان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦دا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، و سەرھەڵدانی قەیرانێک لە ڕووی سیاسییەوە، پەیوەست بوو بە بەربەستەکانی بەردەم گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات، لە ناوخۆ و دەرەوە، و ملکەچکردنی ئامێری دەسەڵاتی فەلەستین بۆ ئەو حیزبە کە بە شێوەیەکی نەریتی لە دوای واژووکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئۆسلۆوە، فەتح کۆنتڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بەدەستەوە بوو.

ململانێی فەتح و حەماس
بەشێکە لەتوندوتیژیی سیاسی فەلەستین
جێکەرتی غەززە
کاتی ڕوودان٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦

پەیوەندی حەماس و فەتح لەگەڵ دەسەڵات

دەستکاری

دامەزراندنی دەسەڵاتی فەلەستین

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ دامەزراندنی دەسەڵاتی فەلەستین و کۆنترۆڵکردنی غەززە و ئەریحا و باقی شارەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە لە قۆناغێکی دواتردا، درزەکە قووڵتر بووەوە کاتێک دەسەڵات ھەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرفراوانی جێبەجێکرد کە تیشکی خستە سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و ئەندامەکانی و ئامێرە سەربازییەکانی دوای ھەر ئۆپەراسیۆنێک دژی ئیسرائیل.

لە ٢٥ی شوباتی ١٩٩٦، سەرکردایەتی دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵاتی فەلەستین ڕای گەیاند کە گەورەترین ھەڵمەتی دەستگیرکردنیان لە دژی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس و جیھادی ئیسلامی لە کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بوو لە ١٣ی نیساندا گەیشتە زیاتر لە ٩٠٠ کەس، و ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ ھەڵمەتێکی ئیسرائیل، ھەڵمەتی دەسەڵاتی نیشتمانیی دژی چالاکوانانی حەماس نەوەستا، بەڵکو گەیشتە سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەکە و چەند سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دەستگیرکران وەک مەحموود زەھار، ئەحمەد بەحر، غازی حەمەد و ئیبراھیم میقدامە، کە تووشی ئەشکەنجەی سەخت بوو تا تێکچوونی باری تەندروستی، و لیوا نەسر یووسف ڕای گەیاند کە بەرپرسی پۆلیسی غەززە بوو لەو کاتەدا، گوتی «ھێزەکانی بڕیاریان داوە پێکھاتە مەدەنییەکانی حەماس و ھەروەھا باڵە سەربازییەکەی لەناوببەن».

ڕاپەڕینی ئەقسا

دەستکاری

لەگەڵ دەستپێکردنی ڕاپەڕینی دووەم، دەستگیرکردن بە زەبری چەک و توڕەیی جەماوەر وەستا و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی ئەقسا لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٠٠ی زایینی قۆناغێکی نوێی پێکھێنا، بەو پێیەی فەلەستینییەکان یەکگرتوو بوون لە دژی داگیرکاری و دەستی بە گفتوگۆ ناوخۆییەکان کرد بە سەرۆکایەتی میسر، کە بە ڕێککەوتنی قاھیرە لە نێوان لایەنەکان لە ئازاری ٢٠٠٥ کۆتایی ھات.

ڕێککەوتنی قاھیرە ٢٠١٧

دەستکاری

شاندەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی فەلەستین (فەتح) و بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس) لە قاھیرە بە سپۆنسەری میسر ڕێککەوتنی ئاشتەوایییان واژوو کرد. ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن بزووتنەوەی فەتح، عەزام ئەلئەحمەد، و ھی بزووتنەوەی حەماس، ساڵح ئەلعرووری، سەرۆکی فەڵەستین و بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی پێشوازییان لەو ڕێککەوتنە کرد. ھەروەھا لە ڕێککەوتنی ئاشتەواییدا ھاتووە کە حکوومەتی ئاشتەوایی لە یەکەمی مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا دەسەڵاتی ئەوەی پێدەدرێت کە ھەموو ئەرکەکانی لە غەززە ئەنجام بدات لە تشرینی دووەمی داھاتووەوە، بەمەرجێک ئیدارەی دەروازەی ڕەفەح بگوازرێتەوە بۆ پاسەوانی سەرۆکایەتی فەڵەستین.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، لە ڕێککەوتنی ئاشتەواییدا ھاتووە کە بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان لە دەسەڵاتی فەلەستین دەچنە غەززە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئەو کەرتە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی وەرگرتنی ئەرکەکانیان، تا یەکەمی مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الانقسام الفلسطيني»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.