مستەفا ئەمین
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مستەفا ئەمین (ماوەی ژیان:٢١ی شووباتی ١٩١٤ تاکوو ١٢ی نیسانی ١٩٩٧)، ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی میسری بووە، لەگەڵ عەلی ئەمینی برای کە ھەردووکیان دوانە بوونە لە ٢١ فبرایەری ساڵی ١٩١٤ لەدایک بوون، ڕۆشتووە بۆ ئەمریکا و پەیوەندی بە زانکۆی جۆرج تاونەوە کردووە و زانستی سیاسی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٣٨ بڕوانامەی ماجستێر و پلەی شەرەفی یەکەمی بەدەستھێناوە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ میسر و لەزانکۆی ئەمریکا بۆ ماوەی چوار ساڵ وەکو مامۆستا لەبەشی ڕۆژنامەوانی وانەی وتۆتەوە.
مستەفا ئەمین | |
---|---|
مصطفى أمين | |
لەدایکبوون | ٢١ی شوباتی ١٩١٤ قاھیرە |
مەرگ | ١٣ی نیسانی ١٩٩٧ (٨٣ ساڵ ژیاوە) قاھیرە |
زانکۆ | |
پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر |
خێزان | ʻAlī Amīn |
مستەفا ئەمین ھۆگری ڕۆژنامەوانی بووە و لەتەمەنی ھەشت ساڵیدا لەگەڵ علی امینی براکەیدا بابەتیان لە گۆڤاری مافەکان نووسیوە، لەساڵی ١٩٢٨ دوو ڕۆژنامەیان دەرکردووە بەناوی قوتابی و پێنوسەکان بەڵام لەبەر ئەوەی ھێرشیان کردۆتە سەر حکومەت و ڕەخنەیان لەسیاسەتی حکومەت گرتووە ھەردوو ڕۆژنامەکە داخراون، ساڵی ١٩٣٠ مستەفا امین بۆتە کامەند لە گۆڤاری روز الیوسف و لەدوای ساڵێک بۆتە یاریدەدەری سەرنووسەری گۆڤارەکە دواتر لە گۆڤاری دوا کات کاری کردووە و ژمارەیەک ڕۆژنامە و گۆڤاری دەرکردووە بەڵام لەلایەن حکومەتەوە ھەرھەمووی داخراون. لەساڵی ١٩٤٤ مستەفا امین و علی امینی برای ڕۆژنامەی ھەواڵەکانی ئەمڕۆیان بڵاوکردۆتەوە و ڕۆژنامەکە کڕیارێکی زۆری ھەبووە و ناوبانگی دەکردووە، ھەروەھا پڕۆژەی خێرخوازی شەوی قەدریان داناوە و سەرکەوتنێکی گەورەیان لەم پڕۆژەیەشدا بەدەستھێناوە، پاشان خەڵاتێکی ڕۆژنامەوانیان تەرخان کردووە بۆ ھونەرمەندان و ڕۆنامەنووسان و وێنەگرەکانی میسر لەو ھونەرمەندانی ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە فاتن حەمامە و یەحیا فەخرانی و نور شەریف و چەندەھا ھونەرمەندی دیکە. مستەفا ئەمین زیاتر لە ١٥ کتێبی بەنرخی بڵاوکردۆتەوە و لە ١٣ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مستەفا ئەمین تێدایە. |