مزگەوتی قەڵای ھەولێر

کۆنترین مزگەوتی هەولێر

مزگەوتی قەڵای هەولێر یەكەم مزگەوتە لە قەڵای هەولێر دەكەوێتە ناوەڕاستی قەڵا. یاقوت حەمەوی لە ساڵی ١٢٢٠ زایینی لە كتێبی «معجم البلدان»دا باسی ئەم مزگەوتەی كردووە؛ هەروەها «إبن مستوفی» لە نووسینەكانیدا «تاریخ أربل» ناوی نا «مزگەوتی قەڵا». ئەم مزگەوتە چەندین جار نۆژەن كراوەتەوە وەكو ساڵی ١٧١٩-١٧٢٠ كە ئەم مێژووە لەسەر مینبەرەكە نووسراوە.

مزگەوتی قەڵای هەولێر

شاینەی باسە تائێستاش وتاری هەینی لەم مزگەوتەدا دەخوێندرێتەوە

مێژوو دەستکاری

گرنگی ئەم مزگەوتە بۆ سەردەمی ئەتابکیەکان و زەنکیەکان و ئەيوبيەكان دەگەڕێتەوە کە ھاوشانی( مزگەوتی نوری گەورە )ی شاری موسڵ ڕۆڵی ھەبووە لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی بەسەدەھا جەنگاوەر وڕەوانەکردنیان بۆ ڕزگارکردنی مزگەوتی ئەقسا وشاری قودس بەسەرکردایەتی سوڵتان موزەفەرەدین گۆگبۆری زاوای سوڵتان سەڵاحەددینی ئەییووبی

 
منارەی مزگەوتی قەڵای هەولێر

سەرچاوەکان دەستکاری

مزگەوتی قەڵای ھەولێر، ده‌ستەى گشتى گەشت و گوزارى كوردستان - عێراق ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.