مزگەوتی جاما، دەلھی

مزگەوتی جاما، مزگەوتی جامع یان جاما مەسجد یەکێکە لەگەورەترین مزگەوتەکانی لە ھیندستان. مزگەوتەکە لەلایەن ئیمپراتۆری مەغۆل شا جەھان درووستکراوە لەماوەی ساڵانی ١٦٤٤ تاوەکوو ١٦٥٦. تێچووی مزگەوتەکە ١ میلیۆن ڕووپییە بووە. مزگەوتەکە کە لە ساڵی ١٦٥٦ تەواوکرا ئەوا بە سێ دەرگا، چوار تاوەر و دوو منارە بەبەرزی ٤٠ مەتر کرایەوە. تەلاری مزگەوتەکە بە بەردی سوور و مەڕمەڕی سپی درووستکراوە. لەئەمڕۆدا مزگەوتەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری دەلھی.

جاما مەسجد

مزگەوتی پادشاییش لە لاھور کەئەمڕۆ دەکەوێتە پاکستان، بەھەمان دیزاینی جاما مەسجد لەلایەن ئەورزنگرێبی کوڕی شا جەھان درووستکرا.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری