محەممەد ڕەمەزانی نووسەر و وەرگێڕی کوردە، کە لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.

م. ڕەمەزانی لەو وەرگێڕە دەگمەنانەی کوردە کە بە سەر ھەرتک زمانی ئینگلیسی و کوردیدا زاڵە. ڕەمەزانی جگە لە نووسینی چیرۆک، بەرھەمی نووسەرانی ناوداری بیانیشی وەرگێڕاوە و بەھۆی زاڵ بوونی بە سەر زمانی ئینگلیسیدا ھەرتک ڕۆمانی قورس و مەزنی کەڵەنووسەرانی سەردەمی جیھان، واتە فاکنێر و جۆیسی کردۆتە کوردی؛ ھەرا و تووڕەیی و یوولیسس. ھەرا و تووڕەیی ساڵی ١٣٩٤ی ھەتاوی (٢٠١٥) بڵاو کرایەوە، بەڵام یوولیسس ھێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، ھەرچەند بەشی یەکەمی لە سایتەکاندا بڵاو کراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا.

بەرھەمەکان دەستکاری

  1. مزگێنی[١] - کۆمەڵەچیرۆک؛ ١٩٩٨
  2. دەنگی ھەرمان[٢] - کۆمەڵەچیرۆکی کۆمەڵێک نووسەری بیانی؛ ٢٠٠٨
  3. ھەرا و تووڕەیی[٣]- ڕۆمانی ویلیەم فاکنێر؛ ٢٠١٥
  4. محاکمە - ڕۆمانی فرانتس کافکا (کردوویەتە فارسی)
  5. یوولیسس - ڕۆمانی جەیمز جۆیس (چاپ نەکراوە)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ مزگێنی، ڕەمەزانی، محەممەد. بڵاوکەرەوەی محەممەدی، سەقز: ١٩٩٨
  2. ^ دەنگی ھەرمان، کۆمەڵێک نووسەری بیانی، ڕەمەزانی، محەممەد (وەرگێڕ)، سلێمانی: ٢٠٠٨
  3. ^ ھەرا و تووڕەیی، فاکنێر، ویلیەم، ڕەمەزانی، محەممەد (وەرگێڕ)، گوتار، سەقز: ٢٠١٥