محەممەد غەنی حیکمەت

موحەممەد غەنی حیکمەت (عەرەبی: محمد غني حكمت) (٢٠ی نیسانی ١٩٢٩ - ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١) پەیکەرساز و ھونەرمەندێکی عێراقی بوو. دروستکەری چەندین پەیکەری بەناوبانگی بەغدایە.[١] دوو لە ناسراوترین کارەکانی پەیکەرەکانی شاژن شەھرزاد و شا شەھریارن، کە کەوتوونەتە شەقانی ئەبی نەواس.

حیکمەت لە ١٩٢٩ لە بەغدا لەدایکبووە. پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدای لە ١٩٥٣ تەواوکردووە. لە ١٩٥٧یش خوێندنەکەی لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان لە ڕۆما تەواوکردووە.

موحەممەد غەنی لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە ئوردن لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ کۆچی دوایی کرد، لە تەمەنی ٨٢ ساڵی.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری