محەممەد حاسڵی، وێنەگرێکی زەحمەتکێشی مەهابادییه و ماوەی ٥١ ساڵه به ئەڤین و حەزەوه له چوار شاری سەردەشت، سەقز، ورمێ و مەهاباد له خزمەتی خەڵک دا بووه.

محەممەد حاسڵی

لەدایکبوون١٩٤٧
نەتەوەکورد
پیشەوێنەگر
ئایینئیسلام ، سوننی
مناڵ(ەکان)٣ منداڵ

ژیان دەستکاری

محەممەد حاسڵی، کوڕی خەلیل حاسڵی و نەوەی ڕەشید حاسڵییه. ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٢٦ هەتاوی له شاری مەهاباد له دایک بووه و به هۆی دۆستایەتی لەگەڵ وێنەگرێکی ئەرمەنی به ناوی "جێمس"، له تەمەنی پازده ساڵییەوه گیرۆدەی هونەری وێنەگری دەبێ. ساڵی ١٣٤١ دەچێته ئاتولیەی باڕۆن و له ماوەی ساڵەوەختێک دا بەشێکی زۆر له کاروباری وێنەگری به هاوکاری جێمس به شێوەی پڕۆفیشنال فێر دەبێ. وێنەگری باڕۆن له لایەن "ویلیام ئابڕاهام بڕانشا" له دەیەکانی سی دا له مەیدانی مەلا جامی مەهاباد و له تەنیشت ڕاستەی سەربەرداش دامەزرێندرابوو. ویلیام دوو کوڕی هەبوو؛ "جێمس" و "وێنووس". خەڵکی دەڤەر وێنووسیان به یۆنس بانگ دەکرد. ویلیام کوڕەکانی ساڵی ٥٦-١٣٥٥ ئێرانیان بەرەو ئەمریکا بەجێ هێشت و ئاتولیەی باڕۆن کۆ کرایەوه.

محەممەد حاسڵی ساڵی ١٣٤٢ تا ١٣٤٦ هەتاوی له شاری سەردەشت کاری کرد و دوو ساڵی ئیجباری له سابڵاغ تەواو کرد. ساڵی ١٣٥٢ له شاری سەردەشت ئاتولیەی وێنەگریی "ساتی" دامەزراند. ساڵی ١٣٥٣ تا ١٣٥٨ هەتاوی له شەقامی حافزی ورمێ و هەروەها مەیدانی عەسکەرخان ئاتولیەی وێنەگری دامەزراند و بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ خوا لێخۆشبوو یۆسف حەسەنزاده به شەریکایەتی کاریان کرد. ساڵی ١٣٥٨ ورمێ بەرەو سەقز بەجێ دێڵێ. له شاری سەقز له مەیدانی هەڵۆ، ئاتولیەی وێنەگری هەر به تابڵۆی "ساتی" دادەمەزرێنێ و ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی به یەکجاری دێتەوه سابڵاغ و له پاساژی شەریفزاده به تابڵۆی ساتی وێنەگری خۆی دادەمەزرێنێتەوه و ئێستاش ئەو ئاتولیەیه بەردەوامه.

بەرهەمی ژیانی هاوبەشی حاسڵی سێ کێژوڵەیه.

سەرچاوه دەستکاری