محەممەدڕەزا لوتفی (بە فارسی محمدرضا لطفی؛ ١ کانوونی دووەمی ١٩٤٧ – ٢ ئایاری ٢٠١٤) ژەنیارێکی مۆسیقای کلاسیکیی ئێران بوو کە بە کارامەیی لە ئامێرەکانی تار و سێتار ناوبانگی دەرکردووە. محەممەد ڕەزا لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژ وەک محەممەدڕەزا شەجەریان، ھەنگامەی ئاخەڤان، شارام نازری و، عەلیڕەزا شامحەممەدی کاری کردووە.

محەممەدڕەزا لوتفی
محمدرضا لطفی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گورگان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢ی ئایاری ٢٠١٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٧ ساڵ ژیاوە)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەئاوازدانەر، ڕابەر (مۆسیقا)، هونەرمەندی تۆمارکردن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
مناڵOmid Kamkar Lotfi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان و پیشە دەستکاری

بە ھاندانی برا گەورەکەی، لە ساڵی ١٩٦٤ محەممەدڕەزا فێری ژەنینی تار بووە. سەرەتای دەرکەوتنی بەھرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی یەکەم لە فێستیڤاڵی میوزیکژەنە گەنجەکانی ئێران. دواتر لە تاران دەستی کردووە بە خوێندن لە پەیمانگای میوزیکی نەتەوەییی فارسی لەلای حەبیبوڵڵا ساڵحی و عەلی-ئەکبەر شەھناز. دواتر بووە بە ژەنیاری تار لە ئۆرکێسترای ھونەرە جوانەکان (ئۆرکێسترای سەبا) بە ڕابەرایەتیی حوسێن دەھلەوی. ئەو چەندین مامۆستای ھەبووە لەوانە مامۆستا مەزنەکانی وەک عەبدوڵڵا دەڤامی کە لەوەوە ڕەدیف فێر بووە، ھەروەھا سەعید ھورموزی کە فێری سێتاری کرد.

سەرەڕای خوێندنی کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە زانکۆی تاران، لوتفی خوێندکاری نوورعەلی بروومەند بووە. وێڕای ئەمانەش، لە ناوەندی پاراستن و بڵاوکردنەوەی میوزیکی کۆنی فارسی، وەک ژەنیارێک و ڕابەرێک کاری کردووە. دەستکەوتەکانی تری بریتی بوون لە وانەگوتنەوە لە ناوەندی پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی منداڵان و لاوان، ئەنجامدانی توێژینەوە لەبارەی میوزیکی میللی بۆ ڕادیۆی نەتەوەیی و تەلەڤیزیۆنەکان و، دەرکەوتن لە فێستیڤاڵی ھونەریی شیراز.

دواتر، لوتفی لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکان درێژەی بە کارکردن دا و بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شەیدا. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٨ بۆ ١٩٨، لوتفی بووە سەرۆکی بەشی میوزیک لە زانکۆی تاران، ھەروەھا وەک بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستن و بڵاوکردنەوەی میوزیکی کۆنی فارسی و سەنتەری چاڤۆش خزمەتی کردووە. ساڵی ١٩٨٤، لوتفی لەلایەن (فەندەیزین چینی Fondazione Cini) بۆ بەشداریکردن لە سیمینارێک و ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک لە ئیتاڵیا بانگھێشت کرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ مایەوە. محەممەد ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٦ تا مردنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێ بوو و چەندین کۆنسێرتی بەرفراوانی لە ئاسیا، ئەورووپا، و ئەمریکای باکوور ئەنجام دا.

لوتفی وەک میوزیکژەنێکی بەرھەمدار، چەندین تۆماری بە شێوەی ژەنینی تاک یان لەگەڵ گۆرانیبێژە ناودارەکانی ئێران وەک محەممەدڕەزا شەجەریان، شارام نازری، حوسێن عەلیزادە و، پەروێز مەشکاتیان ھەبووە. محەممەدڕەزا یەکێکە لە گەورەترین شارەزا ھاوچەرخەکانی تار و سێتارە، ھەروەھا بە یەکێک لە کەسایەتییە لێزانەکان دادەنرێت کە لە بیست ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاریی لە میوزیکی کلاسیکی فارسیدا کردووە. ھەوڵە تازە و داھێنەرانەکانی ئەو بۆ کۆکردنەوەی بەرھەمە کلاسیکی و میللییەکان، لەڕووی میوزیک و تەکنیکەوە، وزە و تازەگەریی ھێناوەتە ناو مۆسیقای سوننەتییەوە، ھەروەھا توانای بنیاتنان و داھێنانی ڕەسەنانە و ھەستی قووڵ لە ژەنینەکانیدا، کردوویانە بە باوکی جوانییەکی تازە لە میوزیکی فارسی.

سەرچاوەکان دەستکاری