ماڵپەڕی کارتۆنی ئێران

کارتۆنی ئێران ماڵپەڕێکی فەرمی تایبەت بە کارتۆنەکانە لە ئێران، ئەم ماڵپەڕە بە یەکێک لە ماڵپەڕە تایبەتمەندەکانی کارتۆن لە ئێران ناسراوە، لە ئێستادا مەسعوود شوجەیی تەباتەبایی (ھونەرمەندی کاریکاتێر و گرافیک) ئێرانی) بەڕێوەبەری ئەم ماڵپەڕەیە، بەپێی ئاماری ڕیزبەندی لاپەڕەکانی ئەلێکسا ئینتەرنێت، نزیکەی ٨٠٠ ماڵپەڕی ئێرانی و بیانی پەیوەندییان بە کارتۆنی ئێرانەوە کردووە.

ڕیزبەندی لاپەڕەکانی کارتۆنی ئێران بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی دەسەڵاتداری نێودەوڵەتی:

  • پشکنەری ڕیزبەندی لاپەڕەکانی گووگڵ: ٤/١٠[١]
  • ئەلێکسا ئینتەرنێت :increase ئێران: ٦٣٦٧ کەسincrease جیھان: ٢٦١ ھەزار و ٨٥٦؛increaseلینکی ماڵپەڕ: ٧٩١

ڕێزلێنان دەستکاری

  • لە ساڵی ٢٠١٢، لە میانی ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن «ناوەندی تۆڕی کارتۆن»ەوە ئەنجامدرا، ماڵپەڕی کارتۆنی ئێران وەک باشترین ماڵپەڕی کارتۆنی لە جیھاندا ڕاگەیەندرا.[٢]

گۆڤاری کارتۆنی ئێرانی دەستکاری

گۆڤاری کارتۆنی ئێران، ناونیشانی گۆڤارێکی تایبەتمەندی کاریکاتێرە بە زمانی فارسی و ئینگلیزی، کە لەلایەن ماڵی کاریکاتێری ئێرانەوە چاپ دەکرێت و بۆ کاریکاتێریستەکان دەنێردرێت؛ و لە ھەمان کاتدا بە خۆڕایی لە ماڵپەڕی کاریکاتێری ئێرانیشدا بەردەستە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ چککنندە ڕتبە صفحە گوگل (Google Page Rank Checker)، ڕتبە صفحھ ایران کارتون، آخرین بازبینی ۱۱ تیر ۱۳۹۲ (پیوند).
  2. ^ «سایت ایران کارتون بھترین سایت کاریکاتور دنیا شد»، ڕوزنامە دنیای اقتصاد، شمارە ۲۸۴۲، ۵ بھمن ۱۳۹۱، صفحە ۳۲ (فرھنگ و ھنر).