مانگی تابان

مانگی پڕ یان مانگی نوێ کە گەورەتر دەردەکەوێت

مانگی تابان یان مانگی مەزن دیاردەیەکە درووست دەبێت لە کاتی نزیک بوونەوەی مانگی پڕ بۆ نزیکترین خاڵ لە زەوی. لەم دیاردەیەدا مانگ بە گەورەترین قەبارەی دەردەکەوێت،[١] ناوی زانستی و تەکنیکی ئەم دیاردەیە بریتییە لە جووتبوونی زەوی، مانگ و خۆر، دەستەواژەی مانگی تابان زاراوەیەکی گەردوونی نییە بەڵکوو زاراوەیەکی کولتوورییە وە زاراوەی «Super moon» ھەم دیسان زاراوەیەکی گەردوونی نییە بەلکوو دەستەواژەیەکی کولتووری خۆرئاواییە لە ئەستێرەناسی ھاوچەرخدا.[٢] پەیوەستبوونی مانگ بە ھەڵکشانی زەوییەوە بووەتە ھۆی ئەوەی کە باوەڕێک درووست ببێت بە جۆرێک یەکێکە لە نیشانە مەترسیدارەکانی سەر زەوی وەک بوومەلەرزە و ھەڵچوونی گڕکانەکان، بەڵام ھیچ بەڵگەیەک نییە لەم بارەوە.[٣]

مانگی تابان لە ١٤ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ لە دووری ٣٥٦٬٥١١ کیلۆمەتر (٢٢١٬٥٢٦ mi) لە کرۆکی زەویەوە، ئەوە نزیکترین خاڵە لەوەتەی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨، ھاوشێوەشی ڕووناداتەوە تاوەکوو ٢٥ی تشرینی دووەم ٢٠٣٤.

پێچەوانەی ئەم دیاردەیە، دیاردەیەکی تر ھەیە کە مانگ بە بچوکترین قەبارەی دەردەکەوێت کە بە مانگی بچووک کراوە ناودەبرێت، لە کوردی پێی دەڵێن «ماندوو» بەڵام ئەم چەمکە وەک دەستەواژەی مانگی تابان باو نییە.

دیاردەی مانگی تابان لە ١٩ی ئازاری ٢٠١١ بەراورد بە قەبارەی مانگی ئاسایی.

ناونانی دەستکاری

بۆ یەکەم جار وشەی «super moon» لەلایەن ئەستێرەناس ڕیچارد نۆڵ بەکارھاتووە لە ساڵی ١٩٧٩، بەڵام ھەرچی دەستەواژەی «تابان»ـە ئەمە ڕیشەیەکی دێرینی ھەیە لە زمانە ئاریاییەکان، کە بە واتای درەخشان دێت.[٤]

ڕوودان دەستکاری

ساڵانە ٤ بۆ ٦ جار ئەم دیاردەیە ڕوودەدات، ئەم پێرستە مێژووی سەرجەم ڕوودانەکانی تێدایە لەماوەی نێوان ١٩٠١ بۆ ٢١٠٠ کە ڕوویان داوە و ڕوودەدەن لە داھاتوودا.

سەدەی بیستەم دەستکاری

سەدەی بیست و یەکەم دەستکاری

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Micromoon, Micro Full Moon, Apogee Moon". web.archive.org. 2019-04-28. Retrieved 2021-04-28.
  2. ^ https://www.discovermagazine.com/badastronomy/2011/03/18/kryptonite-for-the-supermoon[بەستەری مردوو]
  3. ^ Angier, Natalie (2014-09-08). "The Moon Comes Around Again". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-04-28.
  4. ^ "گەڕان | ڤەژین‌لێکس". lex.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-04-28.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری