مالیبۆگۆ مۆلیفی (لە دایکبووی ١٩٨٠) ژنە یاریزانی پێشووی یاری باسکە و چالاکوانی مافەکانی ژنانە دژی تووندووتیژی مێینە لە بۆتسوانا، مالیبۆگۆ دوای ھەشت جار تەقەلێکردن لێی ئەوا مالیبۆگۆ بوو بە چالاکوان. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، ناوبراو بووە یەکەم ژنی وڵاتەکەی کە ئەم خەڵاتە بباتەوە.[١][٢]

مالیبۆگۆ مۆلیفی

مالیبۆگۆ مۆلیفی لە ساڵی ٢٠١٧، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوونبەنزیکی، ١٩٨٠
نەتەوەبۆتسوانایی
ناسراوە بەچالاکوان دژی تووندووتیژی جێندەری، یاریزانی پێشووی باسکە

ژیان دەستکاری

مالیبۆگۆ لەدایکبووی ١٩٨٠، لە شاری مانایا دەژی. لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستیکرد بەیاری باسکە و بووە یاریزانێکی پیشەگەر لە وڵاتەکەی، دواتر لەتەمەنی ٢٩ ساڵی کەم ئەندام بوو،[٣] ئەمەش بەھۆی ئەوەی مالیبۆگۆ لەلایەن کوڕە ھاوڕێیەکەیەوە ھێرشی کرایە سەر و ٨ گولەی لێدرا، دوای وەرگرتنی چارەسەر ئەوە بە کورسی دەرۆیشت،[٤] بەھۆی کێشەی لە دڕکەپەتکەکانی.[٥] کوڕە ھاوڕێکەشی بەھۆی ڕووداوەکانەوە خۆی کووشت.[٦]

مالیبۆگۆ بووە یەکێک لە چالاکوانی وڵاتەکە دژی تووندووتیژی جێندەری (GBV)، چالاکییەکانی لە ڕادیۆی بۆتسوانا. ناوبراو چەندین کۆڕ و وۆرکشۆپی بەیارمەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سازکرد لە وڵاتەکەی. مالیبۆگۆ ھەستی کردبوو لە وڵاتەکەی ڕێگریکردن لە تووندووتیژی مێینە لاوازە، ھەربۆیە ھەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ درووستکردنی ھۆشیار لەم بابەتە.[٥] بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو لەسەر سێی ژنانی ئەو وڵاتە بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕووبەڕووی تووندووتیژی دەبنەوە.[٧] مالیبۆگۆ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، پڕؤگرامێکیان بۆ منداڵان درووستکرد بۆ زیادکردنی ھۆشیاری لەسەر تووندووتیژی جیندەری و فێرکردنیان لەماڵەوە، جگە لەوانەش مالیبۆگۆ ھانی کچان و ژنانی داوە بۆ بوون بەیاریزان و وەرزشکردن.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "U.S. government gives injured Botswana hoops star award; Denver's Craig Hospital gives wheelchair". The Denver Post (بە ئینگلیزی). 2017-04-10. Retrieved 2019-06-30.
  2. ^ "First Lady Melania Trump Poses for a Photo With International Women of Courage Awardee Malebogo Molefhe of Botswana". Flickr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-08-15.
  3. ^ "U.S. government gives injured Botswana hoops star award; Denver's Craig Hospital gives wheelchair". The Denver Post (بە ئینگلیزی). 2017-04-10. Retrieved 2019-06-30.
  4. ^ "Shot By Her Boyfriend And Now Using A Wheelchair, She Found A 'New Me'". NPR.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-08-15.
  5. ^ ئ ا ب "Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards". www.state.gov (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2017-03-29. Retrieved 2017-08-15.
  6. ^ "Mmegi Online :: The brutal shooting of Malebo Molefhe". www.mmegi.bw. Archived from the original on 10ی Aprilی 2017. Retrieved 2019-06-30. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ Nast, Condé. "I Was Shot By My Boyfriend. Now I'm Working to Make Sure That Doesn't Happen to Anyone Else". Teen Vogue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-30.