مافەکانی مرۆڤ لە سووریا

دۆخی مافی مرۆڤ لە سووریا لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە. یاسای باری نائاسایی وڵاتەکە دەسەڵاتێکی زۆری دەستگیرکردن و زیندانیکردنی بە وەزارەتی ئاسایشی ئەو وڵاتە داوە.[١] بەھۆی سیستمی تاک حزبی لەمێژینەی سووریا بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١ ڕێگەیی بە ھاووڵاتییان دا حیزبی سیاسی پێکبھێنن، بەناو سیستمی تاک حزبی ھەڵوەشاندەوە، ھیچ ھەڵبژاردنێکی ئازاد لە سووریادا نییە. ھەروەھا دەسەڵاتداران چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ناڕازییەکان لە وڵاتەکەدا ھەراسان کردووە و تەنانەت زیندانی کراون. دەسەڵاتدارانی سووریا بە توندی مافە مرۆیییەکانی ھاووڵاتیانی سووریا وەک ئازادیی دەربڕین، ئازادی کۆبوونەوە، سنووردار کردووە. ژنان و نەتەوە کەمینەکانیش ڕووبەروی جیاکاری زۆر بوونەتەوە. لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٠دا، ڕێکخراوی ھیومن ڕایتس وۆچ ھەوڵەکانی بەشار ئەسەدی بۆ باشترکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە «شکست» ھەڵسەنگاند و سووریای بە خراپترین وڵاتی جیھان لە ڕووی مافەکانی مرۆڤەوە دانا لە ناو خراپترین وڵاتان.[٢] بەڵام دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سووریا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا و ھێزەکانی حکوومەتی سووریا بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کران.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Syria | Amnesty International Report 2009". web.archive.org. 2009-09-02. Retrieved 2022-05-31.
  2. ^ "Human Rights Watch | Defending Human Rights Worldwide". web.archive.org. 2013-10-16. Retrieved 2022-05-31.
  3. ^ "聯合國:敘利亞交戰雙方都在踐踏人權". 美國之音. Retrieved 2022-05-31.