ماری مەکئالیس
ماری پاتریکا مەکئالیس (Mary McAleese؛ لە دایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥١) ژنە سیاسەتوانی ئێرلەندییە. ئەو لە ماوەی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ تاوەکوو ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بووە ١١ەمین سەرۆکی ئیرلەندا. ئەو لە دوای ماری ڕۆبنسۆن، دووەم سەرۆکی ژنە لە ئێرلەندا، هەروەها یەکەم ژنە سەرۆکی وڵاتێکە کە جێگەی سەرۆکێکی دیکەی ژنی گرتبێتەوە لە جیهان. ماری بڕواننامەی دکتۆرای لە یاسا بەدەست هێناوە.[١]
ماری مەکئالیس | |
---|---|
بە ئیرلەندی: Máire Pádraigín Bean Mhic Ghiolla Íosa | |
لەدایکبوون | بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو | ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥١
ھاوسەر | Martin McAleese |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، ڕۆژنامەوان، نووسەر، مامۆستای زانکۆ، barrister |
شوێنی کارکردن | Queen's University Belfast |
پۆستەکان | President of Ireland، chancellor |
پەروەردە | Queen's University Belfast |
ئەندامی حیزبی | Fianna Fáil |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | Irish presidential election, 1997، Irish presidential election, 2004 |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
ئەو لە ئێستادا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە ئەنجومەنێکە بۆ کۆکردنەوە ئەو ژنانەی بوونەتە سەرۆک کۆمار یان سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک. لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن گۆڤاری فۆربێس لە پلەی ٦٤ەمینی بەهێزترین ژنانی جیهان هات.[٢] دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیشی ئەوا هەر بەکەسێکی ناسرا و بەناوبانگ ماوەتەوە.[٣][٤][٥]
ماری لە ساڵی ١٩٧٦، لەگەڵ مارتن مەکئالیس کە ددانساز و ژمێریارە هاوسەرگیری کرد.[٦][٧] کاتێک ماری بووە سەرۆکی وڵات، ئەوا ناوبراو لە سەرەتاکان وەک یاریدەدەر کاری لەگەڵدا دەکرد.[٨][٩] ئەوان بەیەکەوە سێ منداڵیان هەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ماری مەکئالیس لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
- ^ «Mary McAleese». Forbes. October 2010.
- ^ «Mary McAleese: A hard act to follow». Irish Independent. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١.
- ^ «How President McAleese became the queen of hearts». Belfast Telegraph. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «There's something about Mary». Evening Herald. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Mary McAleese Biography». Áras an Uachtaráin. لە ١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Honorary degree for Martin McAleese». RTÉ News. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ McDonald، Brian (١٤ی نیسانی ٢٠٠٩). «Heartbroken town salutes as Robbie 'gets transfer home'». Irish Independent. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Kearney، Vincent (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩). «Martin McAleese fails in plan to deliver UDA guns». BBC News. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماری مەکئالیس تێدایە. |