مارگێریتا سارفاتی

ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی که دواتر بوو به یاری بێنیتۆ مۆسولینی

مارگێریتا سارفاتی یان مارگێریتا گراسینی (٨ی نیسانی ١٨٨٠ لە کاڤلاسکای ئیمپراتۆریەتی ئیتالیا – ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١)، لە درێژایی تەمنیدا وەکوو ڕۆژنامەوان، نووسەر، ڕەخنە گری ھوونەری، کۆکەرەوەی بابەت کاری کردووە.

مارگێریتا سارفاتی

لەدایکبوون
مارگێریتا گراسینی

(1880-04-08) 08ی نیسانی 1880
مەرگ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١(١٩٦١-١٠-٣٠) (٨١ ساڵ ژیاوە)
کاڤاللاسکا،  ئیتاڵیا
نەتەوەئیتاڵی
پیشەنووسەر، ڕۆژنامەوان و ڕەخنەگری هونەری
ناسراوە بەبوو به یار و خۆشەویستی بینیتۆ موسۆلینی
کارە ناودارەکان
کتێبی ژیانی بینیتۆ موسۆلینی (١٩٢٥) نووسیوە
ئایینجوولەکە
ھاوسەرسێزار سارفاتی (١٩٠٢-١٩٢٤)
باوان(ەکان)ئامێدۆ گراسینی - ئێما لێڤی

ئەو ڕاوێژکاری بەرچاوی پرۆپاگاندای پارتی نەتەوەیی فاشیستی ئیتالیا، ھەروەھا بەسەرھاتی ژیانی مۆسولینی کرد بە کتێبێک

مارگێریتا دواتر بوو بە یەکێک لە یارەکانی مۆسولینی.

ئەو لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی ڤێنیزدا لە دایک بوو، باوکی ئامێدۆ گراسینی پارێزەرێکی جوولەکە بوو.

سارافاتی لە پلازۆی ڤێنیز گەورە بوو و بە دەستی مامۆستای تایبەت پەروەردە کرا، بە ھەر حاڵ ئەو زوو ڕووی کردە بیر و باوەڕە سۆشیالیستیەکان و لە مالی باوکی ڕای کرد.

لە تەمەنی ١٨ ساڵی لەگەڵ سێزار سارافاتی ھاوسەرگیری پێک ھێنا، ئەویش پارێزەرێکی جوولەکەی خەڵکی پادۆڤا بوو کە ١٣ ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو. لە ساڵی ١٩٠٢ ئەو دووانە ڕوویان کردە میلان، ئەوان چەند مناڵیان پەیدا بوون. مناڵە گەورەکەیان لە شەڕی جیھانی یەکەم خوازیارانە چوو بۆ ناو ئەرتەشی ئیتالیا و لە نیسانی ١٩١٨ لە مۆنتێ بالدۆ و لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا کوژرا.

لە ١٩١١ مارگێریتا، مۆسولینی بینی و پەیوەندیەکی لەگەڵ درووست کرد، دوای لە دەست دانی مێردەکەی لە ١٩٢٤ دا ئەو دەستی کرد بە نووسینی بیۆگرافیەک لەسەر مۆسولینی، کە دواتر بە ھۆی ناسراوی خۆی و ھەروەھا ناوبانگی مۆسولینی کتێبەکە فرۆشێکی زۆری ھەبوو، کە بە ١٨ زمانی دنیا، لەوانە ژاپۆنی و تورکییش وەرگێڕدرا.

سەرچاوە دەستکاری