مارگرێت جۆرج (بە ئینگلیزی: Margaret George) ئافرەتێکی ئاشووریی کورد بوو کە بە یەکەم ژنی پێشمەرگەی کورد ناوی لێدەبەن. مارگرێت لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە کاتێکدا کە کوردە موسوڵمانەکان پێشمەرگەبوونیان بۆ ژنان بە قەدەغە دەزانی چووە نێو ھێزەکانی پێشمەرگەکانی مەلا مستەفای بارزانی و بە ھۆی ئازایی و نەترسییەکەوە زۆر زوو بەناوبانگ بوو. وێنەکانی مارگرێت بۆ ھاندانی کوردەکان، بە گشتی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا بڵاو کرایەوە. بەڵام لە شەوی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ لە گوندی قەڵاقومری لە بۆسەیەکدا بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

مارگرێت جۆرج

ئەمانەش بیبینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری