مارکۆ پۆلۆ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

مارکۆ پۆلۆ زنجیرە درامایەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە کە باس لە ساڵانی سەرەتایی ژیانی مارکۆ پۆلۆ دەکات لە سەردەمی دادگا و تەختی کوبلای خان و خانەکانی ئیمپراتۆری مەنگۆل و دامەزرێنەری بنەماڵەی یوان (١٢٧١–١٣٦٨). زنجیرەکە لە ١٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە نێتفلیکس نمایش کرا.[١] ئەم زنجیرەیە لەلایەن جۆن فوسکۆ و ئەستێرەکانی لۆرێنزۆ ڕیچێڵمی لە ڕۆڵی ناونیشاندا دروستکراوە، کە بە نەدیتیوۆنگ وۆنگ وەک کوبلای خان ڕۆڵ دەگێرێت و لەلایەن ھاوبەشگای واینستین بە ڕھە م ھێنراوە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ دا.[٢] ھەروەھا زنجیرەکە وەرزی دووەمی دروست کرا کە لە ١٠ ئەڵقە پێک ھاتبوو ئەمیش لەلایەن نێتفلیکسەوە بڵاوکرایەوە و خرایە سەر وەرزی یەکەم کە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٦ دا نمایش کرا.[٣] لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن دەزگای بەرھەمھێنانی کەناڵی کوردسات وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی.

لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ نێتفلیکس ڕایگەیاند، کە مارکو پۆلۆیان پاش دوو وەرز ھەڵوەشاندنەوە. سەرچاوەکان بە پەیامنێری ھالیوودیان ڕاگەیاند کە ئەو دوو وەرزە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ نێتفلیکس لێکەووتووە و بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەیشی بە ھاوبەشی لەلایەن نێتفلیکس و کۆمپانیای وینشتاین کراوە.[٤]

بەشداربووان دەستکاری

سەرەکییەکان دەستکاری

  • لۆرینزۆ ڕیچێلمی وەک مارکۆ پۆلۆ کوڕی بازرگانێکی ڤینیتییە کە گەشتی چین دەکات و لە کۆتاییدا وەک کۆیلەی کوبلای خان لەوێ بەجێدەھێڵدرێ دواتر پۆستی فەرمی لە تەختەکەی خان بەرز بووەوە.[٥]
  • بە نە دێکیت وۆنگ و ک کوبلای خان پێنجە مین خانی گە ورە ی ئیمپراتۆرییە تی مە نگول ڕۆڵ دەگێرێت کە لەگەڵ وۆنگ «سەد چاو» دوو ئەستێرەی بەشداربوون.
  • جوان چن وەک ئێمپرێس چەبی، خۆشترین و گرنگترین ژنی خان کە ڕاوێژکارێکی نافەرمی بەنرخە.
  • ڕیک یون و ک کە یدو ئامۆزای خان و ڕکابە ڕی ئۆگێدی خانایەتی.
  • ئەمر وەیچ وەک یوسف (وەرزی یەکەم)، جێگری خان
  • ڕەمی ھای وەک شازادە جینجیم، کوڕی یاسایی خان و میراتگری.
  • ژو ژو وەک نێرگوی ئەکتۆ، شازادە کۆکاچین خزمەتکاری شازادە کۆکاچین شازادە شینی. خزمەتکارێکی شینی ھۆزی بەیاوت بوو کە دواتر خۆی بە شازادەی شین لەقەلەمدا تا خۆ خنکاندنی.
  • تۆم وو وەک سەد چاو، ڕاھیبەیەکی کوێری تائۆیستی بوو بە ویستی خۆی بوو بە کۆیلەی خان.
  • مە ھش جادو و ک ئە حمە د موسوڵمانێکی فارسی بوخارا بوو کە و زیری دارایی خان بوو.
  • ئۆلیڤیا چێنگ وەک (جیا می لین) کەنیزەی ئیمپراتۆری کۆچکردوو لیسۆنگی سۆنگ و خوشکی بۆ ڕاوێژکاری جیا سیداو.
  • ولی لازوکیفو و ک بیامە بامبا ی کوڕی نایاسایی خان ژە نەڕاڵێکی مەنگۆلی بوو.
  • چین ھان وەک جیا سیداو ڕاوێژکاری ئیمپراتۆریانی گۆرانی ھویزۆنگ و دوانزۆنگ و برای می لین
  • پیرافرانسیسکۆ فاڤینۆ وەک نیکۆڵۆ پۆلۆ بازرگانێکی ڤینیسی و باوکی مارکۆ بوو
  • ڕۆن یوان وەک شازادە نایان (وەرزی ٢) مامی کوبلەی و فەلەیەکی نێستۆری بوو
  • کلاودیا کیم وەک خوتوڵۆن لە ھەردوو وەرزدا، کچی کەیدو و منداڵی پەسەند و خوشکەزای خان و جەنگاوەرێکی نایاب بوو.

جاکلین چان وەک شابکانا (وەرزی ٢)، دایکی کەیدو.

لیۆناروو وەک ئۆرۆس (وەرزی ٢)، کوڕی کایدو.

تۆماس چانھین وەک گێرێل (وەرزی ١)، خانێکی دڵسۆز بۆ کەیدو.

کریس پانگ وەک ئاربان (وەرزی ٢) خانێکی دڵسۆز بۆ کەیدو

گابریل بایرنێ وەک پاپا گریگۆری ئێکس (وەرزی ٢)

میشێل یوو وەک لۆتۆس (وەرزی ٢)، ڕاھیبەیەکی تائۆیست و پارێزگارێکی دیاری کراو لە ئیمپراتۆری کوڕە ئیمپڕاتۆرەکەی بنەماڵەی سۆنگ.

لاوەکییەکان دەستکاری

کۆڕادۆ ئینڤێرنیزی وەک مافیۆ پۆلۆ (وەرزی یەکەم)، مامی مارکۆ

تان کینگ ھوا وەک کسی داوکینگ (وەرزی یەکەم) دۆوکرێسی بنەماڵەی گۆرانی.

لاورێنس ماکۆرێ وەک زا بینگ (وەرزی یەکەم)، پارێزگاری خۆپارێزی شازادە کۆکاچین.

ڤانێسا ڤاندێرستراتن وەک شازادە سۆرگە (وەرزی یەکەم) یەکێک لە ژنەکانی جینجیم.

پاتریک تێو وەک جەنەڕاڵ برۆی سوور (وەرزی ١)

شو ئان ئۆن وەک جین جین فی (وەرزی یەکەم) ھاوڕێی می لین و کەنیزەکی ئیمپریالی.

کلۆی لوتی (وەرزی ١) و جەیمی جوی (وەرزی ٢) وەک لینگ لینگ، کچی می لین و ئیمپراتۆری پێشووی بنەماڵەی سۆنگ.

نیکۆلاس بلەدوۆرت وەک تولگا (وەرزی یەکەم)، پاسەوانی کۆکاچین.

ماکس کێللیدی وەک ئیمپراتۆر دوزونگ کوڕی خاوەن کاری ماینوی و ئیمپراتۆری پێشووی بنەماڵەی سۆنگ

دانیال تویارا وەک سوخ (وەرزی ٢)، جەنگاوەری بۆرمی سوێندخواردوی ئەحمەد.

تۆش ژانگ وەک بای (وەرزی ٢)

بیامبادۆرج ئاڵتانھویاگ وەک ژەنەڕاڵ قەبان (وەرزی ٢)

ئێستر لۆو وەک کۆکاچین (وەرزی ٢؛ میوان، وەرزی ١)، شازادەی ڕاستەقینەی ھۆزی مەگۆل بایاوت.

جەیسن چۆنگ وەک ژەنەڕاڵ کاسار (وەرزی ٢)

میوانانی بەرھەم دەستکاری

بەڵجینیامین عەمەرسەیخان وەک ئاریق باوکێ (وەرزی یەکەم)، برای خان، سەرپەرشتیاری کاراکۆرم

تۆگۆ ئیگاوا وەک چولون (وەرزی ٢)

بەرھەمھێنان دەستکاری

ئەم زنجیرەیە لە بنەڕەتدا لە ستارز پەرەی سەندبوو، کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢ دا ئەو زنجیرە درامایەیان دەست پێکردبوو دوای ئەوەی لە چین ھەوڵی فیلمسازی و تۆمارکردنی شکستی ھێنا، پڕۆژەکە بە ھاوبەشگای واینستاین سپاردرا دواتر نێتفلیکس بۆ وەرزی یەکەمی ١٠ ئەڵقە یی زنجیرەکەی لەخۆگرت، کە نزیکەی٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کرد،[٦] کە بووە یەکێک لە گرانترین نمایشە تەلەفزیۆنییەکانی جیھان، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بە فەرمی لە نێتفلیکس ڕاگەیەنرا. یۆکام ڕۆوننگ و ئیسپێن ساندبێرگ وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بەرھەمیان ھێنا. ئەم زنجیرە فیلمە لە کازاخستان-ی ئیتالیا و لە ستۆدیۆکانی پیناود لە مالیزیا و ھەروەھا لە شوێنە دوورەکانی مالیزیا و بە تایبەت ناوچە چۆڵەوانییەکانی کەمەرەی زەوی و ھەروەھا سلۆڤاکیا و ھەنگاریا وێنەیان گرتووە، بەتایبەت لە کازاخستان کە ژینگەکەی ھاوشێوەی مەنگۆلیایە، ھەنگاریا شوێنی وێنەگرتنی ڕۆمای ڕێنێسانس بوو، سلۆڤاکیاش ھەندێک ڕێکبەندی چیایی بۆ وەرزی ٢ی لێ وێنەگیرا.[٧]

جۆ کون کاری لەسەر نمایشەکە دەکرد وەک پارێزەرێکی یاسایی بەھۆی دیارنەمانی بودجەی ھێڵی ئاسمانی مالیزیا ی ئێچ ٣٧٠ لە کاتی بەرھەمھێنانی پێش تەواوبوونی بزر بوو.

جۆان چن بۆ خۆ ئامادەکردنی بۆ ڕۆڵەکەی وەک چابی کتێبی مێژووی نھێنی شاژنی مەغۆلەکانی خوێندەوە کە لەلایەن جاک ویدرفۆرد نووسراوە، چونکە دەیویست ئەدای ڕۆڵەکەی ڕەنگدانەوەی کەلتوری ڕاستەقینەی مەنگۆلییەکان بێت.[٨]

لە درێژەی لێکۆڵینەوە فراوانەکەیدا، جۆن فوسکۆ دروستکەر ڕێگای ئاوریشمی بە ئەسپسواری کرد و ھەروەھا لە مینگ شا دەنسی ڕۆژئاوای چین بە وشتر پەڕییەوە.[٩] لە شاری ڤینیسیای ئیتالیا زۆر مایەوە و دوا نیگەرانی و پەیمانەکانی پەرتوکەکەی مارکۆ پۆلۆی خوێندەوە. لەکاتێکدا ھەندێک بینەر و شارەزایانی مەنگۆلی وەک «سەرلێشێوان بە ھەڵەی مێژوویی» سەیری دەکەن، بەڵام زۆرێک ستایشی ئەو زنجیرەیان کردووە. ئۆرگیل نارجەرێل کە لە بەڵگەنامەیەکی بی بی سیدا ڕۆڵی جەنگیز خان -ی دەگێرا، پێی وابوو ئەم زنجیرەیە لە ھەموو وێنەکانی پێشووی کلتوری مەنگۆلی ڕاستتر بوو بە ئاژانسی ھەواڵی AFPی وت :"وەک مەنگۆلییەک و ھونەرمەندێک، مارکۆ پۆلۆ وا دەکات ھەست بکەم خەونەکانمان بەرەو ڕاستی دەچێت" ھەربۆیە تەنھا لە یەک ڕۆژدا سەیری ھەموو ١٠ ئەڵقەکەم کرد"[١٠]

کاری میوزیک دەستکاری

ئەو زنجیرەیە لەلایەن تیپە مەنگۆلییەکانی وەک ئاڵتان ئوراگ و باتزۆریگ ڤانچیگی کاریان لەسەر کردووە دانیێل لوپی بابەتی سەرەکی مۆسیقای فیلمەکەی شیکردەوە، لەکاتێکدا پیتەر ناشێل و ئیریک ڤی ھاچیکیان وەک تۆمارکەری دەنگە میوزیکییەکان بەشداربووە.

ژمارەی زنجیرەکان دەستکاری

پێشوازی دەستکاری

وەرزی یەکەمی مارکۆ پۆلۆ بەپێی ڕەخنەگران زنجیرەیەکی تێکەڵ و ناڕوونە، ھەر بۆیە وەرزی یەکەم ڕێژەی ٣٣٪ی ھەیە، ئەمەش بەپێی ٤٥ پێداچوونەوە،[١١] بە تێکڕای ڕێژەی ٤٫٧٩/١٠ کۆدەنگی ڕەخنەیی سایتەکە وەھا دەگوترێت کە "نائومێدییەکی سەرتاسەری، مارکۆ پۆلۆ کەمتر لەگەڕێکی یارییەکە کە ناوی خۆی ھاوبەش دەکات، زیاتر لەخۆشییە. "لە میتاڕەخنەگردا، یەکەم وەرزی نمایشەکە ٤٨ نمرەی ھەیە لە کۆی ١٠٠ نمرە لەسەر بنەمای پێداچوونەوە لەلایەن ٢٢ ڕەخنەگر، کە ئاماژە بە «پێداچوونەوەی تێکەڵاو یان تێکڕا» دەکەن.[١٢]

جێف جێنسن لە پێداچوونەوەی بۆ ھەفتەنامەی ئینتەرتێمینت، بە ڕادەی «B-» ھەڵسەنگاندنی بۆ وەرزی یەکەمی کرد، کە بە پێشەکییەکی "کەلەرەق"ی ناو برد، بەڵام ئەوەشی وت "لە شوێنێک لە ناوەڕاستی ئەڵقەی دوو دا، ھەرچەندە مارکۆ پۆلۆ بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر سەیر دەکرێت بەڵام کاری فیلمسازییەکەی زۆر بە تاوتر دەبێت". ھەروەھا تۆم گلیاتو لە نووسینێکدا ستایشی زنجیرەکەی کرد و نووسیبووی "... داستانێکی خۆش و کۆنەپارێز ".[١٣]

وەرزی دووەم بە بەراورد بە وەرزی یەکەم پێداچوونەوەی ئەرێنیتری بۆ کرا، بە ڕێژەی (١٠٠٪) ھەڵسەنگاندنی بۆ بەرزکرایەوە، ئەمەش بەپێی (٦) پێداچوونەوە، بەڕێژەی (٧٫٢/١٠) بەڵێی وەرگرت.

لە ساڵی ٢٠١٥ دا سەرۆکی مەنگۆلیا تسئاخیاگین ئەلبێگدۆرج خەڵاتێکی پێشکەش بە جۆن فوسکۆ و تیمی داھێنەری مارکۆ پۆلۆ کرد و تێیدا ڕێزیان لە وێنە ئەرێنی و پێشکەشکردنە جیھانییەکەیان کرد. بۆ بابەتی مەنگۆلیا دا فۆسکۆ خۆی ئەو زنجیرە درامایەی بە خەیاڵی مێژوویی وەسف کردووە لەسەر بنەمای نووسراوەکانی مارکۆ پۆلۆی گەشتیارە ئیتاڵییەکە دروستکراون.[١٤]

وەرگێران و کارەکتەرە کوردییەکان دەستکاری

  • دیلمان لەتیف – مارکۆ
  • ئایار سابیر – کوبلای خان
  • مەریوان یاسین – جینگیم
  • مەھدی خزر – سەدچاو
  • ئالان محمد ئەحمەد
  • ئیسماعیل حەمە کەریم – نیگۆتۆ
  • لەنجە کەمال – چابی
  • نەھرۆ عەبدوڵڵا – جیا سیداو
  • سامان سەباح یوسف
  • دیدەن دلشاد – میلین
  • سایە حیلمی – کۆکاجین
  • ژوان ئەحمەد، پێداچوونەوەی دەق
  • سوورێن ناتق، مۆنتاژ و تۆمارکردنی دەنگ
  • ھێژا سەید ئەحمەد، سەرپەرشتیاری دۆبلاژ
  • پشتیوان ڕەشید، ھاوکاران
  • شەپۆل عومەر، ھاوکاران
  • کارزان حسێن، تایتل
  • سوورێن ناتق، سەرپەرشتیاری گشتی

خەڵاتەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://deadline.com/2014/08/netflixs-marco-polo-sets-december-premiere-date-826156/
  2. ^ https://www.hollywoodreporter.com/live-feed/netflixs-marco-polo-sets-cast-694375
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 15ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://www.hollywoodreporter.com/live-feed/marco-polo-canceled-at-netflix-two-seasons-955561
  5. ^ https://www.hollywoodreporter.com/live-feed/netflixs-marco-polo-sets-cast-694375
  6. ^ https://www.nytimes.com/2013/11/25/business/media/the-weinstein-company-seeking-hits-shift-to-tv.html
  7. ^ https://www.travelerstoday.com/articles/33473/20170106/top-5-filming-locations-of-netflix-s-marco-polo.htm
  8. ^ https://blogs.wsj.com/speakeasy/2014/12/12/marco-polo-netflix/
  9. ^ https://www.cntraveller.com/gallery/john-fusco-silk-road
  10. ^ https://www.seeker.com/netflix-marco-polo-series-riddled-with-historical-errors-1769471333.html
  11. ^ https://www.rottentomatoes.com/tv/marco-polo/s01
  12. ^ https://www.metacritic.com/tv/marco-polo-2014
  13. ^ https://www.usatoday.com/story/life/tv/2014/12/11/marco-polo-review/19968341/
  14. ^ https://www.rottentomatoes.com/tv/marco_polo/s02