کوبلای خان
کوبلای خان (٢٣ی ئەیلوولی ١٢١٥–١٨ی شوباتی ١٢٩٤) خانێکی مەغۆل و پێشڕەوێکی سەربازی بوو کە ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی گەیاندە لوتکەی دەسەڵاتی. کوبلای کۆتایی بە داگیرکردنی چین ھێنا و ھەروەھا دامەزرێنەری شانشینی یوان بوو. کوبلای لە سەدەی ١٣ی زاینیدا ژیا و کوڕەزای خانی مەزنی مەغۆل چەنگیزخان بوو.
سیتسین خان کوبلای ئیمپراتۆر شیزوی یوان 元世祖 | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پێنجەم خانی ئیمپراتۆریەتی مەغۆل ئیمپراتۆری چین (وەک یەکەم ئیمپراتۆری شانشینی یوان) | |||||||||||||
فەرمانڕەوایی | ٥ی ئایاری ١٢٦٠–١٨ی شوباتی ١٢٩٤ | ||||||||||||
تاج لەسەر نان | ٥ی ئایاری ١٢٦٠ | ||||||||||||
پێشوو | مۆنکی خان | ||||||||||||
جێگر | تەیموور خان | ||||||||||||
ئارق بوکێ (١١ی ئابی ١٢٥٨ بۆ ٢١ی ئابی ١٢٦٤) | |||||||||||||
ئیمپراتۆری شانشینی یوان | |||||||||||||
ماوەی دەسەڵات | ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٢٧١–١٨ی شوباتی ١٢٩٤ | ||||||||||||
جێگر | تەیموور خان | ||||||||||||
|
کوبلای خان کوڕی تۆلوی خانی کوڕە بچووکی چەنگیزخان و سورگکتانی ھاوسەری بوو. لە ماوەی گەورەبوونیدا لەگەڵ باوکی بەشداری ھەڵمەتەکانی مەغۆلی دەکرد تا ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٧ ساڵییدا بوو کە باوکی گیانی لەدەستدا.[١] دواتر ھەروەھا لەگەڵ برا گەورەکەی، مۆنکی خان، بەشداری ھەڵمەتەکانی کرد. کاتێک مۆنکی برای لە ساڵی ١٢٥٩ گیانی لەدەستدا، کوبلای، ئەگەرچی جێنشینی براکەی بوو، ناچار بوو لە دژی برا بچووکەکەی بجەنگێت بۆ ئەوەی ببێتە خان.
کوبلای سەرکردایەتی سوپای مەغۆلی کرد لە دژی شانشینی سۆنگ و دەستی بەسەر زۆربەی چین و زۆرێک لە ئاسیادا گرت[٢] و وەک یەکەم بیانی فەرمانڕەوایی ھەموو چین کرد وەک ئیمپراتۆری شانشینی یوان. شانشینەکە ئەگەرچی ھەژموونی کەلتووری چینی بەسەردا زاڵ بوو بەڵام بنەچەی مەغۆلی ھەبوو.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوبلای خان تێدایە. |