لە گیا درێژەکەدا (بە ئینگلیزی: In the Tall Grass) فیلمێکی دراماتیکی سەرکێشی ترسناکە، لە ٢٠١٩ کەنەدا بەرھەمی ھێناوە، لە دانان و دەرھێنانی ڤینچنزۆ ناتالی یە و پاتریک ویلسن ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە فیلمەکە لە چیرۆکێکی ستیڤن کینگ و جۆ ھیل وەرگیراوە کە لە ٢٠١٢ نوسیویانە

بۆ یەکەم جار فیلمەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ نمایشکرا لە فیستیڤاڵی Fantastic Fest دواتر لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەڕێگای نێتفلیکس خرایە بەردیدی بینەران

چیرۆک دەستکاری

ژن و مێردێک لەڕێگان بەرەو سانتیاگۆ تاوەکو لەوێ ژنەکە منداڵەکەی دابنێ بەڵام لەڕێگا نزیک لە کڵێسایەکی کۆن ڕووبەروو بە کێڵگەیەکی فراوان و چڕ بە گژوگیا دەوەستن لەناکاو گوێیان لە دەنگی مێردمنداڵێک دەبێت کە داوای یارمەتی دەکات لەناو کێڵگەکە ئەوانیش بریار دەدەن کە بچن یارمەتی بدەن کاتێک دەچن بۆناو کێڵگەکە ھەندێک شت ڕوودەدات بەجۆرێک کە ناتوانن لێی دەربچن و ڕێگای دەربازبوون نادۆزنەوە، لەناوکێڵگەکە منداڵەکە دەدۆزنەوە و دەبینن کە دایک و باوکی منداڵەکەش لەگەڵ سەگەکەیان لەناو کێڵگەکە گیربووینەو ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ڕێگای سەرەکیان چەندین ڕووداوی ئاڵۆز ڕوودەدەن کە سەرلێی دەرکردن ئاستەمە

ڕەھەندی ھزری دەستکاری

بەرجەستەی ئافرەتی دووگیان دەکات لەبارەی ئەو ئازار و گێژەلوکەی مێشک کە دەیچێژێت بەشێوەی دووبارە بۆ ماوەی نۆ مانگ، وە نیشانی دەدات ھەتا نەبیتە دایک و خۆت دەست لەبەردەکە نەدەیت ھەستی پێناکەیت، ھەروەھا بەرجەستەی کاریگەریە خراپەکانی ژینگەی پەروەردەیی منداڵ دەکات بەتایبەت کە منداڵێک بە ئەزمونێکی تاڵ دادەڕوات ئەنجامەکانی چین، لەگەڵ ڕۆڵی برا لەپشتیوانی خوشک دا کە ھەمیشە خۆی بۆ تەرخان دەکات زاتر لەھەرکەسێک

بەرھەم ھێنان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری