لەیلا موراد (١٧ی شوباتی ١٩١٨ - ٢١ی تشرینی ووەمی ١٩٩٥) گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی میسری بووە، بەدیارترین ھونەری سینەمای میسری سەردەمی کلاسیک دەژمێردرێت و یەکێک بووە لەئەستێرەکانی سینەمای میسری.

لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ لە خێزانێکی بەڕەچەڵەک جوولەکە لە ئەسکەندەریە لەدایک بووە، ناوە ڕاستەقینەکەی لیلیان بووە، زەکی مورادی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر باوکی بووە، دایکیشی ناوی جەمیلە سالۆمۆن بووە، باوکی ڕۆشتووە بۆ دەرەوی وڵات بەمەبەستی کارکردن و بۆ چەندەھا ساڵ نەگەڕاوەتەوە و ھیچ ھەواڵێکی نەبووە، ھەر بۆیە لەدوای ئەوەی خەرجیان تەواوبووە لەماڵ دەرکراون و لەیلا مورادیش ناچاربووە واز لە قوتابخانە بھێنێت.

لەیلا موراد لەتەمەنی ١٤ ساڵیدا دەستی کردووە بە گۆرانی ووتن و لەئاھەنگی تایبەتی و ئاھەنگی گشتی گۆرانی ووتوە، لەساڵی ١٩٣٤ وەکو گۆرانیبێژ پەیوەندی بە ئێزگەوە کردووە و سەرکەوتووبووە، لەساڵی ١٩٣٧ لەفیلمی بژی خۆشەویستی بەرامبەر بە مۆسیقاژەن محەممەد عەبدولوەھاب گۆرانی وتووە و سەرنجی ڕاکێشاوە.

کە ماڵی ئیزگەی میسری دامەزرا گرێبەستیان لەگەڵ لەیلا موراد کردووە ھەفتەی یەکجار گۆرانییان پێشکەشبکات و لەساڵی ١٩٣٤ یەکەم ئاھەنگی گۆرانی پێشکەش بە ئێزگە کردووە و نزیکەی ١٢٠٠ گۆرانی ووتوە کە لەلایەن ئاوازدانەرە ناسراوەکانەوە ئاوازی بۆ دانراوە، لە ٢٧ فیلمدا ڕۆڵی بینیوە و یەکەم فیلمی ساڵی ١٩٣٧ بووە، لەساڵی ١٩٤٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ دەرھێنەری میسری ئەنوەر وەجدی کردووە ، بۆماوەی ٨ ساڵ ھاوسەرگیریەکەیان بەردەوام بووە و دواتر جیابونەتەوە و بەشێوەیەکی نھێنی شوی بە وەجیە ئەبازە کردووە.

لەیلا موراد ھەرچەندە بەڕەچەڵەک جوولەکە بووە بەڵام پێش مردنی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاندووە و لە ٢١ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٥ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە دەستکاری

  • ویکیپیدیای عەرەبی.