لێدوانی ویکیپیدیا:قەبارەی وتار

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر

‌چەن جارێک لە پاڵاوتنی وتاری کایا، ئاماژەتان بەم وتارە داوە:

  1. ئەرک نەبێ پێمان بڵێن لە کوێ بڕی بایت دیاری ئەکات بۆ وتار؟
  2. وتارە هەڵبژێردراوەکان بەس ماوە باسی خوێی چێشتی بابەتەکە بکەن بەس بۆ ئەوەی درێژ ببنەوە. من هەر نایان خوێنمەوە و دڵنیام خوێنەری تر ناگاتە پێڕستەکە.
  3. بۆ ویکی سۆرانی باشترە ئەمە دەستکاری بکرێت
  4. نەک کورد، تەواوی میللەتانی دنیا ناکرێ بە ئینگلیزی هەڵسەنگێنرێت بە فەڕەنسی و ئەڵمانیشەوە.

هیوا (لێدوان) ‏٠٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو لە وپ:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پێوەرەکانە. بۆ وتووێژ لەسەر سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ڕوو لەوێ بکە نەک پەڕەی سیاسەتەکانی تر. ھەموو پەڕەی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بە شێوەیەکی پەسەندکراو درێژن و ئەحمەد کایا بەو شێوەیە درێژ نییە، دەکرێت ببێت بە وتاری باش بەڵام ناتوانین بیکەینە ھەڵبژێردراو. گەر درێژیش کێشە نەبووایە پەڕگەکانی ناو وتارەکە زۆر کەمن کە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بە ڕوونی دەڵێ دەبێت پەڕگەی تێدا بێت بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە. ئەمە خەتای تۆ نییە، خۆی بابەتەکە وایە. ھەر ئەوەندە وێنە ھەیە لە کۆمنز. ڕێنمایی من ئەوەیە بیپاڵێوی بۆ وتاری باش، من بەسەرداچوونەوەی بۆ دەکەم و دەیپاڵێوم؛ دڵنیام ھاوڕێیانی تریش ھاوڕان و حەزەکەم @ئارام بکر: و @ساکاتا گینتۆکی:ش کە پەرەپێدەری وتاری ھەڵبژێردراون ڕای خۆیان بڵێن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٥١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
جددیتر گواستمەوە بۆ ئەوێ، ئێستا ئەزانم قەبارەی 50کب دانراوە. پێویست ناکا بکرێتە وتاری باش ئەگەر کارنەکاتە سەر ڕاکێشانی خوێنەر و بەشداریکەر. هەر شتێک کار بکاتە سەر ئەوە ئامانجەکەی پێکاوە. بۆ من گەڕاندنەوەی وتاری کایا بۆ کۆلکەش هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، بەڵام ویکیپدیای سۆرانی زەرەر ئەکات. دەستان خۆش. هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرە وەڵامم دایەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "قەبارەی وتار".