لێدوانی دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن دیاکۆ لە بابەتی ناوەڕۆک

«ی» دەستکاری

نێونەتەوەییەکان یاخود نێونەتەوەیییەکان؟ -- Arya sarhan (لێدوان) ‏٠٠:٥٨، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وەڵڵا کاک @Arya sarhan: ئەوەتا لە کاتی ئێستادا و لێرە مشتومڕی ئەوەمانە. ئەوەندەی من لە ئەنجامی مشتومڕەکەمان گەیشتبم پەسەندی سێ یائەکە دەکەین. وەک دیارە بەپێی یەکدەنگی زۆرینە لەگەڵ سێ یائە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٧، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram: پێویست ناکات ھەموو وشەیەک سێ «ی» بێت، چونکە خوێندنەوەی نێونەتەوەییەکان بە درێژی ناخوێندرێتەوە تا سێ یائ دابنرێت. بەڕای من ئەمە پێویستی بە یەک یائە نەک دوو. -- Arya sarhan (لێدوان) ‏٠٠:٠٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Arya sarhan: لەو بەستەرەی سەرەوە دوو سەرچاوەم داناوە کە زۆر بەجوانی ڕوونیان کردووەتەوە کە سێ یائەکە بەدوای یەکدا دێن و دروستیشە.
نێونەتەوەییەکان = نێونەتەوەیی+ەکان
شین بزوێنە، سوور نەبزوێنە، و شینی کاڵیش کە بزوێنە، بەڵام لە «نێونەتەوەییەکان» دەبێتە نەبزوێن (چۆن دەبێ وابێت؟!) کەوایە پیتێکی نەبزوێنی یائ دەچێتە دوای نیشانەی +یەکە، و بەمەش زۆر ڕوون دیارە کە نێونەتەوەیی+یەکان دروستە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٠:٤٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: دەستت خۆش، @دیاکۆ: یارمەتیت پێویستە تا تەواوی بکەی؟ -- Arya sarhan (لێدوان) ‏٠١:٠٩، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Arya sarhan: بە سوپاسەوە بەڵێ ئەگەر ئەرک بکێشی ئەم دەروازەیە پێویستی بە چاکسازی تەواو هەیە،هەروەها پێویستمان بە دەروازەیەکی نوێ هەیە لەبارەی دەروازەی دەریا و زەریاکان یاخود دەروازەی دەریاوانی ئەگەر بێتوو بتوانی درووستی بکەی ئەوە لەلای خۆم وتارەکانی بۆ زیاد دەکەم دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٣:٢٦، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@دیاکۆ: باشە کاری لەسەر ئەکەم بەڵام ئەم دەروازەیە ئەبێ ناوی نێودەوڵەتی بێت نەک نێونەتەوەیی، وەک لەوێنەکەش ئاماژەی پێکراوە. -- Arya sarhan (لێدوان) ‏٠٧:٣٣، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Arya sarhan: نووسینی سەر وێنەکە ھەڵەیە. بڕوانە وتووێژ:سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١١، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Arya sarhan:ئەم دەروازەیە گرنگە ،سەبارەت بە ناوەکەی دیارە پێشتر وتووێژی لەسەر کراوە و وا بریاریان داوە کە پەیوەندی نێونەتەوەیی بێت ،ئەم ناو نیشانە هەرچەندە بنچینەیەکی زانستی زمانەوانی و سیاسی نیە بەڵام مادام بۆچوونی گشتی لەسەرە بە ناوی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکان درووستی بکە ،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک دەستکاری

سڵاو کاک @دیاکۆ: ئێستا دەتوانن کاری لەسەر بکەن Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٥٦، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزان @Arya sarhan: و @Amine yousefi: دەستەکانتان خۆش بێت ، هەربمێنن ، یەک شت هەیە دەبێت بیکەین ئەم دەروازەیە تایبەتمەندی وەهایە کە دەبێت ناونیشانی بەشەکانی بگۆڕین بەم ناوانە ((ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ،ڕێککەوتنامە دیپلۆماسیەکان ،پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان،دەقی ڕێککەوتنامەی ڤیەننا )) سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٢١:٢١، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @دیاکۆ: ئەو نێودەوڵەتییانەی نووسیوتانن، ھەر نێودەوڵەتین یان نێونەتەوەیی؟ :| لە وتووێژەکە کوتبووتان جیاوازن. مەبەستم ئەوەیە ژێرپەڕەکان بە نێونەتەوەیی دروست بکرێن یان نێودەوڵەتی، گێژ بووم لەگەڵیان. Şûşe وتووێژ ‏٢٣:١٥، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Amine yousefi: لە ڕاستیدا بابەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و پەیوەندیە نێو نەتەوەییەکان جیاوازن هەردووکیان دووبەشی سەربەخۆیی دیپلۆماسیین ، بەڵام وادیاربوو بۆچوونی گشتی هەموویان کردۆتە پەیوەندیە نێونەتەوەییەکان بۆیە وابریاردراوە هەمووی بکرێتە پەیوەندیە نێونەتەوەییەکان بۆیە تکایەبیکەن بە پەیوەندیە نێونەتەوەییەکان ، سوپاس بۆ هاوکاریت دیاکۆ (لێدوان) ‏٢٣:٤٠، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @دیاکۆ: ئێستا چۆنە؟ Şûşe وتووێژ ‏٠٠:١٩، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
هەربژی @Amine yousefi: زۆر تەواوە ، بەهیوای کاری مەزنتردیاکۆ (لێدوان) ‏٠١:٣٦، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Amine yousefi: ببورە بێزارت دەکەم بەڵام دەستکاری بڕگەیەکم کرد کەچی ئەرشیڤەکەی ئیش ناکات ، ئەگەر ئەرک بکێشی چاکی بکەی ،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٤٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە کاک @دیاکۆ:، ھیچ بێزار نەبوومە، زەحمەتەکە ئێوە کێشاوتانە، دەستتان خۆش بێت و بەردەوام بن -- Şûşe وتووێژ ‏٠٩:١٠، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Amine yousefi:سەرفرازبیت ، دەست خۆشدیاکۆ (لێدوان) ‏١٠:٢٤، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان".