تێپەڕەووشە ھەڵەیە؟

تۆ تەنیا لە حاڵەتی سفەت و مەوسوف دا دەتوانیت بنووسیت تێپەڕ(ە) وەکوو کۆلکەمەلا، کوورەکەبی، تەڕەتیزە. ووشە شێوازی ھەڵەی وشەیە. چونکا دەنگی بزوێن لە سەرەتای ھێچ وشەیەکەوە نایەت. بە لاتینیش wişe دروستە نەک wuşe. ئەگەر گوێ لە دەنگی خۆت بگریت ناڵێیت ووشە، بەڵکو دەڵێی وشە. دەنگێکی بزرۆکە لە نێوانی و و ش دا دەبیسیت. تکایە پێش ھەر گۆڕانکارییەک دڵنیایی بکە یان لانی کەم پرسیار بکە. ھەروەھا ئەوەندەش بڕوا بە زانستپەروەران مەکە. ڕەنگە بۆ زۆر شت بەرابەری جوانیان دانابێت، بەڵام لە لایەنی زمانەوانییەوە زۆر لاوازن. ھەندێ بەرابەریشیان ھیچ بایەخێکی نییە. بۆ نموونە ئەوان ھاردوێر و سافتوێر یان بە نرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا وەرگێڕاوەتەوە کە بێشتر لە جوک و گاڵتە دەچێت و مرۆڤ دەخاتە بیری بێڵ و بەرد و دار.

بەڕێز، وشەى تێپەڕبوون، یاخود دەکرێت بەوشێوەیە بینووسیت، واتا بنووسیت وشە تێپەڕبوون، وەیان بنووسیت تێپەڕەووشە، بەواتایەکی تر، یان ئەوەتا وەک یەکەم دای ئەنێیت و ئامرازی پەیوەندیی (ی) ئەخەیتە نێوان دوو وشەکە، یان ئەوەتا بڕگەی یەکەمی شێوەی ئەکەم ئەخەیتە بەردەم بڕگەی دووەم و بزوێنی (ە) بۆ بڕگەی دووەم زۆر دەکەیت، نموونەی تر زۆرە/

گووڵی سوور، سوورەگووڵ.
مێردی پیر، پیرەمێرد.
....
گاڵتەپێکردنیش بەو فەرهەنگە ڕێگەپێنەدراوە! چوونکە خزمەتێکی گەورە دەکات، وشەی تێپەڕبوون هەڵە نییە، بەڵام کارتێک کەنووسرا تێپەڕوشە! ئەمە پێویستە ڕاستبکرێتەوە، چوونکە ئەمە نە لەسەر زاری کەس باوە، نە درووستیشە، گەر بکرێت بە تێپەرەوشە ـش هەر هەڵەیە، چوونکە لێرەدا دوو پیتی بزوێنی (ە) و (و) پێکەوە هاتوون و پێویستییان بە نەبزوێن (پیتی ناوبەند) هەیە، ئەو پیتەش (و) ـە، کەواتە تێپەڕەووشە درووستە. زۆر بەو شێوەیەش گەرم مەبە چوونکە گڕ ئەگریت، هێمن بە :) --برووسک ١٢:٢٨, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

چاوەکەم زمان زانستە. دەست لە وتاری ھیچکەس مەدە. تەنیا کەسانی زمانزان دەبێت دەستی لێ بدەن. وادیارە کە لە ڕێزمان و ڕێنووس تێناگەی. ئەو نموونانەی کە تۆ باست کرد دەچێتە خانەی سفەت و مەوسوف. من ماستری زمانم ھەیە و دەزانم چی ڕاستە و چی ھەڵەیە. ئەگەر ناوی وتارەکان دەستکاری بکەی ناچار دەبم بڵێم بتخەنە ژێر چاودێری. تکایە بەجێگەی ئەم کارانە وتارێکی نوێ بنووسە.--Cyrus abdi ١٦:٢٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ئرام بگرن، تێپه‌ڕه‌وشه‌ به‌یه‌ك واو زۆر دروسته‌. --ئاراس نوری ١٨:٤٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)--ئاراس نوری ١٨:٤٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)--ئاراس نوری ١٨:٤٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

:) بۆ نا؟ فەرموو کاکی من، بمخە ژێر چاودێرییەوە! من خوێندکاری ٥ ی ئامادەییم، هەڵبەتە هێشتا لەهەوڵدام بۆ وەرگرتنی بڕوانامە! بەڵام بەشی خۆم شتێک لە زمانەکەم دەزانم، بەڕێزت بڕوانامەت لەئینگلیزییدا هەیە بەپێی وتەی خۆت! ئەوە بۆخۆتی هەڵگرە و پیرۆزە! گەر لێرە بەپێی شەهادە بوارەکان جیا ئەکەنەوە، ئەوا ویکیپیدیا هەر خاوەنی ٧٠٠ وتارەکە دەبێت بەدرێژایی تەمەنی. فەرموو زۆر بێ منەت و بێ باکم لەوەی بم خەیتە ژێر چاودێرییەوە! من لێرە لەژێر دەستی تۆدا کار ناکەم بەڕێز، ئەگەر تۆ ١٠٠ وتارت نووسیبێت من دوو ئەوەندەم نووسیوە، چاوەڕیی سووپاسی کەسێکیش نیم، چوونکە کە دێم خەریکی ئێرە دەبم، هەست دەکەم زەمیرم پێم دەڵی: بڕۆ ئەرکە نیشتمانیی و نەتەوەییەکەت جێ بەجێ بکە. حەزم نەدەکرد لەسەر بزوێن و پیتی نەبزوێن دڵی یەکتر بڕەنجێنین و وشەی ڕەق لەیەک بدەین، بەڵام بەڕێزت لای خۆی خاوەنی بڕوانامەیت، کەچی شێوازی قسەکردنت هەموو هێرشکردن و بازاڕییانەیە. کەسێکی نەخوێندەوار بوومایە قبووڵم بوو قسەکانت، بەڵام ١١ ساڵە لە قوتابخانە پیازمان پێ پاک ناکەن! ١١ ساڵە ڕێزمان و ئەدەبی کوردیی دەخوێنین سەرەڕای ئەوەی زمانەکە خۆی زمانی دایکمانە، دوور لەوەش کە من بۆ خۆم زۆر ئارەزووی زمانەکە دەکەم و زۆر بەدوایدا بەدواداچوون دەکەم، ئێستاش دەڵێم هێمنتر قسە بکە، وشەکانت کاریگەرییان نییە یەک تنۆک، خزمەتی خۆم بەمیللەتەکەم هەر ئەکەم، حەز ئەکەیت ئایپییەکەم قەدەغە بکەن، بەس نەبوو ویکیپیدیا هی بەڕێزتان نەبوو، هەموومان هەر بە پاڵ فڕێ ئەدایە دەرەوە.

خاڵە ئاراز ڕێزم بۆتۆ. ڕێز بۆتۆش کاک کۆرش! --برووسک ٢٠:٥٨, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

برووسک گیان من بە ھیچ شێوەیەک زمانی توندم بە کار نەھێناوە. تۆ خراپ تێگەیشتیت. چاودێری لە ویکیپدیا شتێکی ئاساییە و بە ھۆی ھەستیاربوونی کار لە ویکیپیدیا زۆر کەس دەخرێنە ژێر چاودێری. مەبەستی من تەنیا یەک شت بوو: ھەرگیز شتێک مەکە کە لێی دڵنیا نیت. ئەمە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی ویکییەکی کوردی ڕێکوپێک و بڕواپێکراو. ھیوادارم خراپ لێم تێنەگەی. من خۆشحاڵم لەو تەمەنە دا ئەوەندە زانا و تێگەیشتووی کە لە سەر ویکی کار دەکەی و زانیاری کۆمپیۆتریشت لە سەرۆیە، بەڵام ئەمە وەکوو وانەیەکی ژیان وەر بگرە: ھەرگیز لە سەر شتێک کە دڵنیا نیت سوور مەبە. ھەرگیز بڕوای تەواوت بە ھیچ لایەن و کەسێک نەبێت. ھیوادارم ھەموومان دەست لە دەستی یەکتر ویکیپدپای سۆرانی پەرە پێدەین و بیگەیەنین بە ئاستی ویکیەکانی دیکە. --Cyrus abdi ١١:٠٣, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
کاکە کۆرش گیان ئەتخەمە سەر سەرم، بەڕێزت و هاوشێوەکانیشت، شێوازی قسەکردنت زۆر ڕەق بوو لەسەرەتاوە، گاڵتەپێکردنیش بوو بەشتێک کەمن لام پیرۆزە، مرۆڤیش سرووشتی وایە کە تا بە ڕەقیی لەگەڵی بدوێیت ئەویش بیروڕا و قسەکردنی ڕەقتر ئەبێت، بەڕێزت بەدڵنیاییەوە لەمن زۆرتر شارەزاتریت گەر بە بڕوانامەش نەبێ بە تەجرووبەی ژیان! بڕوات بێت من هەندێک وشە هەیە لە ئینگلیزییدا، تا سەد لەسەد لە سپێڵەکە دڵنیا نەبم و نەزانم چۆن ئەنووسرێت، بەکاری ناهێنم و واشی دانانێم کە ئەیزانم، ئەوە وەک نموونەیەکی بچووک لەسەر قسەکەت تەنها. پێدەچێت من هەڵەم بم، هیوادارم هەڵە بم، بەڵام ئێستاش زانستییانە تێت نەگەیاندم بۆ هەڵەیە، تەنها پێموتراوە هەڵەیە. هیوام وایە تێمبگەیەنیت چوونکە منیش پێویستمە وەک تاکەکەس. هەر بمێنی. --برووسک ١٨:٣٨, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

Photosynthesis

سڵام برووسک! پرسیارێک: Photosynthesis بە کوردی چی پێ دەڵێن؟--Aza ١٢:٣١, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک ئازا، پێموایە کردووشمە بە کوردیی لە نێو ١٠٠٠ وتارەکە، دەقاودەق پێی دەوترێت ڕۆشنەپێکهاتن، تیشکەپێکهاتنیش هەر ئەبێت، بەڵام ڕۆشنەپێکهاتن هەم درووستە و هەم بەوەش خوێندوومانە و باوە. بژی --برووسک ١٨:٣٣, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سپاس--Aza ١٨:٤٧, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

چاوی منیت، لەخزمەتتام. --برووسک ١٨:٤٨, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بۆشایی-ناو

کاک برووسک، دەستخۆش بۆ چاکسازییەکان؛ بەڵام وریابە تەنها wikipedia بکە بە ویکیپیدیا، ئەوانەی کە :en:wikipedia:XXX نووسراوەن بەستەری ناوخۆن بۆ ویکی ئینگلیزی، دەست لەوانە مەدە. (مەگەر ئەوەی ئەو وتارە لە کوردیدا هەبێت)--MarMzok لێدوان-- ١١:٤٥, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سووپاس کاکە مارمزۆک، لەڕاستیدا وەک ئامادەکردن بەستەرە ناوخۆییەکانی ویکی ئینگلیزیشیم گۆڕی بۆ ناوی ئامادەکراو، وتم خۆ هەر دەبێت ڕۆژێک ئەو وتارانەمان هەبێت. بژی ٠٠برووسک ١٥:٠٠, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
ڕاستە کاک برووسک، بەڵام تا ئەو کاتە، با خوێنەر لە ژێدەرە ئینگلیزییەکان سوود وەربگرێت و ئەگەر کەسێک هەوڵی وەرگێڕانی دا، بزانێت لە کوێ دەبێ هەوڵ بدات.--MarMzok لێدوان-- ١٥:٥٢, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

وێنە

دەست خۆش بۆ وێنەکان، ھەر بژی. زەحمەت نەبێ، ئەگەر دەرفەتت ھەیە، وێنەی جلوبەرگ و خواردنە کوردییەکان و کەسیاتییەکانی دانیشتووی سلێمانی و گوندەکان گرە. زۆر پێویستمان بە وێنەی باشە بۆ ھاندان بە نووسینی وتار. سوپاس --ئاسۆ ٠٦:٠٣, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

شایەنی نییە مامە ئاسۆ، بەچاوان بۆ ئەوەش هەوڵ دەدەم، با نەورۆز بێت، ئەو کاتە ڕەسمی باش دەگرم. سووپاس --برووسک ٢٠:٤٩, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

تەختەکلیلەکەت

سڵاو! تەختەکلیلەکەت پیتی "ی" بە کۆدی 649 دادەنێ نە بە 6CC کە لێرەدا ھاتووە. تکایە بیگۆڕە. بژیت --Aza ٠٨:٣٤, ٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سووپاس، هەرچەندە بڕوا ناکەم ئەوە بێت، چوونکە دوا وەشانی ئەوەی چاووگ بەکار دەبەم، بەڵام چارەم چییە؟ چۆن بیگۆڕم؟ --برووسک ٢٢:٠٧, ٧ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو! لە وتاری ئیساک نیوتن تۆ دەستەوشەی "مێژووی زانست"ت کردبوو بە بەستەر بەڵام ڕەنگی بەستەرەکە سوور بوو، کەچی من وتاری مێژووی زانستم دانابوو! ئیتر من بۆی گەڕام بزانم گرفتەکە لە کوێدایە. بەرنامەیەکی سادەم نووسی کە نووسەیەکی وەرئەگرت و کۆدەکەی پێت ئەداوە، بە تەختەکلیلەکەی خۆم "ی"ێکم نووسی کۆدەکەی بوو بە 6CC ئەو "ی"ێ کۆتاییی وشەی "مێژووی" دەقەکەی تۆم پێ دا کۆدی 649ی داوە. کەواتە ئەو تەختەکلیلەی چاوگ لەگەڵ ئەوەی لەم خشتەیەی ئێمەدا ڕیز کراوە یەکێ نین. بۆ گۆڕانی ئەتوانی Microsoft keyboard layout creator بەکار بێنی کە زۆر بە ئاسانی ئەتوانی دایبگریت. لە گووگڵدا بۆی بگەڕە. بژیت--Aza ٠٦:٠٥, ٨ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری

سڵاو کاک برووسک. کاک برووسک گیان داوایەکم لێت ھەیە. دەمەوی وتارێکمان ھەبێ بە ناوی لیستی شارەکانی باشووری کوردستان. بەڵام لێرەدا شتێک گرنگە و ئەمەش ئەوەیە کام شار بە شێوەی ڕەسمی بە دەست حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، کام شار نییە. بۆ وێنە وەکی من بزانم مەندەلی شارێکی کوردنشینە بەڵام دە دەست حکومەتی ھەرێمدا نییە. سپاس بەقوربان.--:)چالاکلێدوان ١٤:٥٢, ٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

داوای بەشداری

داوای بەشداریتان دەکەم بۆ دانانی یاسا و ھەڵبژاردنی وینە. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٢:٣٥, ٢٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Broosk/archive 2».