لە ڕێزمانی کوردیدا پیتی ناوبەند، ئەو پیتەیە کە دەخرێتە نێوان دوو پیتی بزوێن و جیایان دەکاتەوە، بۆ نموونە وشەی (دایکیان) بەو شێوەیە ھەڵەیە بنووسرێت، چونکە (دایکیان) لە کۆتاییەوە بەم شێوەیە پێک دێت:

ی: پیتی بزوێن (دەنگدار)
ا: پیتی بزوێن (دەنگدار)
ن: پیتی نەبزوێن.

لە زمانی کوردیدا دوو پیتی دەنگدار یاخود بزوێن، درووست نییە لە وشەیەکدا بەدوای یەکتریدا بێت، بۆیە پێویستە ناوبەندێک بخرێتە نێوانییان تا وشەکە لەڕووی ڕێزمان و گوتنەوە درووست بێت، کەوابێ وشەی (دایکیان) ھەڵەیە، پێویستە ڕاستبکرێتەوە و بکرێت بە (دایکییان)، چونکە:

ی: پیتی بزوێن (دەنگدار)
ی: پیتی ناوبەند (نەبزوێن)
ا: پیتی بزوێن (دەنگدار)
ن: پیتی نەبزوێن.

پیتە ناوبەندەکان دەستکاری

تەنھا دوو پیتی ناوبەند ھەیە لە زمانی کوردیدا، کە ئەوانیش پیتی (و، ی) ـن. ھەروەھا ھەردوو پیتی ناوبەند ھەندێک جار لە وشەدا دەبنە بزوێن و ھەندێک جار نابنە بزوێن.

نموونەی چەند پیتێکی ناوبەند دەستکاری

  1. ھەموویان
  2. بردییان
  3. وڵاتە یەکگرتووەکان
  4. درێژایی
  5. مراویی

سەرچاوەکان دەستکاری

  • پەڕتووکەکانی ڕێزمان و ئەدەبی کوردیی پۆلەکانی ٧ بنەڕەتیی - ١٠ بنەڕەتیی بۆ ١١ ئامادەیی.