لێدوانی بەکارھێنەر:سب/بەکارھێنەر تورکیا-ئەورووپا
داڕێژە
دەستکاریبەڕێز @Ahrir: پێم وایە ئەم داڕێژەیە لەگەڵ زانستنامەیی ویکیپیدیا یەک ناگرێتەوە[1] بۆ نمونە وەک بەکارھێنەرێک و تاکەکەسێک دژایەتی وڵاتی تورکیا دەکەیت ئەوە بیرورای تاکەکەسییە و کێشەمان لەگەڵی نییە بەڵام پێم وانییە ویکیپیدیا شوێنی ئەوە بێت داڕێژەیەکی تەواو لەسەر ئەو بابەتە دروست بکرێت و بخرێتە پەڕەی بەکارھێنەران، ھەر بۆ نمونە یەکێک لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا:
Do not create pages which serve no purpose beyond disparaging or threatening their subjects,
دەلێت کە ویکیپیدیا شوێنی شکاندنەوە و ھەڕەشە نییە، گەر داڕێژەکەش بمێنێتەوە ئەم خەتە ڕەشە بۆچی بەسەر ئاڵای تورکیا داھاتووە؟ من ئەمە بە سووکایەتیەکی ئاشکرا دەبینم، ئێرە ویکیپیدیایە و زانستنامەیە و بێ لایەنانە خزمەت بە کۆمەڵگای کوردی دەکات،
وەک بیرورای کەسی خۆم: تەواوی داڕێژەکە لاببرێت،
بەلام بەگوێرەی سیاسەتێکی ویکیپیدیا تکایە ئەم ئاڵایەی ئێستا بگۆرە بە ئاڵایەکی ئاسایی تورکیا،
بانگھێشتنامە
دەستکاریبەڕێز @Aram: بیرورات چییە، تکایە گەر قسەکانی سەرەوەم ھەڵەیە بۆم راست بکەرەوە
- بەڕێز @Ahrir: ھیوادارم ئەمە بابەتێکی کەسی تێنەگەیت، تەنھا پێم وایە ویکیپیدیا بێ لایەنە و دوورە لە سیاسەت سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٠:١٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- سڵاو @Sakura emad: ئەوە لە «کاربر:جعبه کاربر/ترکیه-اروپا» ویکیپیدیای فارسی وەرگیراوە، کە کەسانێکی زۆر لەوێدا بەکاریان ھێناوە، نەک لەلای من بەلکوو لەلای زۆر کەسیش تورکیا زۆر یەک لە یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا لە ژێر پێ دادەنێت بۆیە ئەو شتەی نابینین تاوەکوو ببێتە ئەندامی ئەو یەکێتیییە. گەر ئاڵاکەش لەگەڵ یاساکانی ویکیپیدیا و ویکیمیدیا نەگونجاو با تا ئێستا لە ویکیکۆمنز دەیانسڕیەوە، تکایە بە ئاڵاکە سەیری ئێرە بکە کە بێ کێشە لە چەندین ویکی بەکارھاتووە. AGH (وتووێژ📝) ٠٩:١٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- سڵاو، من لەم بابەتە بێلایەن دەبم. ئەو سندووقە بەکارھێنەرییە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش ھەیە. بڕوانە en:User:UBX/No Turkey in EU. تەنانەت سندووقی بەکارھێنەری لەسەر دۆناڵد ترامپیش دروست کراوە کە لە دژی ئەون. لەسەروو ھەموو شتێکیشەوە گەر یەکدەنگیی کۆمەڵگەی ئێمە لەسەر سڕینەوەی بێت، ئەوا دەیسڕینەوە. تاکە ئامۆژگاری برای بچووكتان ئەوەیە کە ژیانی خۆتان تێکەڵ بە ویکیپیدیا نەکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٠٩، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)