لی بیونگ-چول (بە کۆری: 이병철، لەدایکبووی ١٢ی شوباتی ١٩١٠–١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٧) خاوەنکار و بازرگانێکی کۆری بووە و لە ساڵی ١٩٣٨ گرووپی سامسۆنگی دامەزراندووە. ئەمڕۆ گرووپی سامسۆنگ بە گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی-بازرگانی لە کۆریای باشوور ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا ١٧٪ی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی پێکھێناوە. لی بیونگ چول کوڕی بنەماڵەیەکی گەورەی سەرمایەدار و خاوەن زەوی بوو لە زانکۆی واسێدا لە تۆکیۆ دەستی بە خوێندن کردووە بەڵام تەواوی نەکردووە. دوای مردنی، پێشانگای بیونگ-چول (ھۆ-ام) بەڕووی خەڵکدا کرایەوە بۆ گەشتکردن. کۆمەڵە ھونەرە کۆرییەکەی یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە و کۆمەڵێک کەرەستەی ھونەری لەخۆدەگرێت کە لەلایەن حکوومەتی کۆریای باشوورەوە وەک «گەنجینەی نیشتمانی» دەستنیشانکراون. ھۆ-ئام بە دوورییەکی کورت لە پارکەکەی ئێڤەرلاندەوە ھەڵکەوتووە کە بەناوبانگترین پارکی گەشتیارییە لە کۆریای باشوور (ھەروەھا ئێڤەرلاند خاوەندارێتی کۆمپانیای گرووپی سامسۆنگە). لە ١ی ئازاری ساڵی ١٩٣٨، بیۆنگ چول بزنسێکی کەشتیوانی لە دایگو دامەزراند، کە ناوی ناوە سامسۆنگ یان سامسۆنگ بزنس. سامسۆنگ بە واتای «سێ ئەستێرە» دێت، ئەمەش لۆگۆی سەرەتایی کۆمپانیاکە ڕوون دەکاتەوە. تا ساڵی ١٩٤٥ سامسۆنگ لە کۆریای باشوور و وڵاتانی دیکە کەلوپەلی ھەڵگرتبوو. سامسۆنگ تا ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سیئۆل بوو.

چول لە ١٢ی شوباتی ١٩١٠

سەرچاوەکان دەستکاری