لی ئای ڕان
لی ئای ران (لەدایکبووی ١٩٦٤) ژنە چالاکوانی کۆرییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠، لەبەرامبەر چالاکییەکانی، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.
ژیان
دەستکاریلەدوای یاخیبوونی باپیرانی ئەوا ڕوویانکردە کۆریای باشوور، لی، خۆی و خێزانەکەی بەناچاری لە کەمپی کرێکارانی کۆریای باکوور دەستیان بەژیانکردەوە.[١] لی ماوەی ھەشت ساڵان زیندانی کرابوو.[١][٢] خێزانەکەی ئەوکاتە ڕایانکرد، کاتێک یەکێک لەخزمانی بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر باوک و باپیرانی لی کە لەدژی حکوومەتی کۆریای باکوور کاریان کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٥، پڕؤگرامێکی سەرکردایەتی دامەزراند، تاکوو قوتابیانی کۆریای باکوور بتوانن فێری زمانی ئینگلیزی بن لەڕێگای پشتیریکردنی داراییەوە.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٨، بووە یەکەم دەرکراوی کۆریای باکوور بتوانێت لە کۆریای باشوور کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەربکات.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٩، بووبە یەکەم خانمی کۆریای باکووری دەرکراو، کە بتوانێت بڕواننامەی دکتۆرا بەدەستبھێنێت، ئەو لە زانکۆی ئوھا وۆمەنس لەبابەتی خواردن و نیوتریشن دکتۆرای وەرگرت.[٥] ھەر لە ساڵی ٢٠٠٩، ڕێکخراوی ھانای بەرگریکاری ژنانی دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی بوو یارمەتی ئەو ژنانە دەدەن کە لە کۆریای باکوورەوە ھاتوون و لە کۆریای باشوور دەژین لەڕووی مەشقپێدانیان بۆچۆنییەتی کارکردن، ئاگاداربوونی منداڵ، پشتگیری خوێندن و ڕاھێنانیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ.[٣]
لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێستورانتێکی کردەوە کە وەک پەیمانگایەک کاری دەکرد بۆ پێشکەشکردنی خواردنی کەلتووری کۆریای باکوور، ئەمەش بۆ لەیەک نزیککردنەوەی ھەردوو کۆریاکەبوو و زیاتر شارەزاکردنی خەڵکی باشوور لەبارەی خواردنی پیۆنگیانگ.[٦] ھەر لە ساڵی ٢٠١٢، ماوەی ١٨ ڕۆژ مانی لەخواردن گرت لەبەردەم باڵیۆزخانەی چین، لەدژی بەزۆر گەڕادنەوەی پەنابەرانی کۆریای باکوور لە چین.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «Dr. Lee Ae-ran, Republic of Korea». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Lee Ae-ran Helps North Koreans Build a Brighter Future | IIP Digital». iipdigital.ait.org.tw. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Episcopal News Service - DIOCESAN DIGEST». archive.episcopalchurch.org. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ De-Bordering Korea: Tangible and Intangible Legacies of the Sunshine Policy. Taylor & Francis. 2013. p. 100. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-١٩٢٥٣-١. لە 2014-10-05 ھێنراوە.
- ^ «In the News – North Korean defectors emerge from periphery | MOU OneKorea». mouonekorea.wordpress.com. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Meet the North Korean defector and restaurateur who believes ‘reunification of our country starts at the table’، لە 16 Apr, 2016 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن جولیان ریال.
- ^ China has repatriated North Korean defectors, South Korean official says، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، لە March 9, 2012 بڵاوکراوەتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لی ئای ڕان تێدایە. |