ئەحمەدی (فەرھەنگ)
(لە لۆغەتنامەی ئەحمەدیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە سەبارەت بە فەرھەنگی ئەحمەدی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئەحمەدی (ڕوونکردنەوە).
ئەحمەدی (بە عەرەبی: الأحمدية) فەرھەنگێکی عەرەبی کوردیی نووسراوەی شێخ مارفی نۆدێیە کە بە ھۆنراوە بۆ ئەحمەدی کوڕی نووسیوە.[١] کتێبەکە ئاوەھا دەست پێ دەکات:
(رأس) سەرە، (عین) چاوە
(بدن) قاڵب، (إسم) ناوە
(أنف) لووتە، (حاجب) برۆ
(فخذ) ڕانە، (رکبە) ئەژنۆ
ئەم کتێبە تا ئێستەش ھەر یەکێک لە سەرچاوەکانی عەرەبی خوێندنی کوردان بە تایبەت فەقێکانە.[٢]
دواتر عەبدولڕەحیمی مەحموودی کتێبەکەی ڕاستکردووەتەوە و وێنەداری کردووە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ شێخ مارفی نۆدێ، ئەحمەدی، چاپخانەی ژیان، سلێمانی، ١٩٥٣
- ^ «لێکۆڵینەوەکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوێندنگەکانی سوننیەکان». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ کتێبی لۆغەتنامەی ئەحمەدی. بڵاوکردنەوەی کوردستان. pp. ٧٢. ISBN 978-964-6546-66-0.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |