لویس تۆملنسن (بە ئینگلیزی: Louis William Tomlinson؛ لەدایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی بەریتانییە. ناوبانگی بە تاکێک لە گرووپی وان دایرێکشن بەدەست ھێناوە. تۆملنسن ژیانی ھونەری وەک ئەکتەر دەست پێکرد، وەک بەشداربویەک لە درامای Fat Friends. لە ساڵی ٢٠١٠ کاتێک سەرنەکەوت لە بەرنامەی X Factor وەک گۆرانیبێژی تاکە کەس، لەگەڵ ھاری ستایلز، نیاڵ ھۆران، لیام پاین، زەین مالیک خرانە یەک گروپ بە ناوی وان دایرێکشن، کە توانیان پلەی سێیەمی بەرنامەکە دەستەبەر بکەن و ناوبانگێکی زۆر بۆخۆیان پەیدا بکەن.

لویس تۆملنسن، ٢٠١٤

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری