لویس بۆس (بە ئینگلیزی : Lewis Boss ) (لە دایک بووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٦ - ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢ کۆچی دوایی) فەلەکناسی ئەمریکییە. وەک بەڕێوەبەری ڕوانگەی دودلی لە شاری شنێکتادی لە ویلایەتی نیویۆرک کاری کردووە.

لویس بۆس

لەدایکبوون٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٦
مەرگ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
پیشەزانای فەلەکناسی
خەڵاتەکان
واژوو

سەرەتای ژیان دەستکاری

بۆس لە شاری پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی ڕۆد ئایلەند لەدایکبووە، لە دایک و باوکی ناویان ساموێل پی و لوسیندا (لەدایکبووی جۆسلین) بۆس بووە،[١] و لە قۆناغی ناوەندی لە پەیمانگای لافام لە نۆرس سیتوات [٢] و پەیمانگای نیو هامپتۆن لە نیوھەمپشیر خوێندوویەتی.[٣] لە ساڵی ١٨٧٠ لە کۆلێژی دارتمۆس دەرچووە،[٤] پاشان چووەتە سەر کار وەک فەرمانبەر بۆ حکومەتی ئەمریکا.

پیشە دەستکاری

وەک یاریدەدەری فەلەکناسی بۆ گەشتێکی حکومەت بۆ ڕووپێوی سنووری ئەمریکا و کەنەدا و ئەمریکا کاری کردووە. لە ساڵی ١٨٧٦ بوو بە بەڕێوەبەرایەتی ڕوانگەی دودلی لە شاری شنێکتادی لە نیویۆرک.[٥]

بۆس بەهۆی کارەکانی لە کەتەلۆگکردنی شوێن و جووڵەی دروستی ئەستێرەکاندا ناوبانگی دەرکردووە. هەروەها سەرکردایەتی گەشتێکی کرد بۆ شیلی لە ساڵی ١٨٨٢ بۆ چاودێریکردنی ڤینۆس و زانیارییەکانی تایبەت بە خولگەی گەڕەستێرۆچکەکانی کەتەلۆگ کرد.[٦] لە ساڵی ١٨٨٩ بۆ ئەکادیمیای نیشتمانی زانستی ئەمریکا هەڵبژێردرا.[٧] گرنگترین دۆزینەوەی ئەو حیسابکردنی خاڵی یەکگرتنی پۆلی ئەستێرەکانی هیادس بوو. لە ساڵی ١٩٠٥دا میدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی پێبەخشرا.

لە ساڵی ١٩٠٩ بووە سەرنووسەری گۆڤاری فەلەکناسی، ساڵی دواتر کەتەلۆگی گشتی سەرەتایی ٦١٨٨ ئەستێرە بۆ سەردەمی ١٩٠٠ی بڵاوکردەوە، کە کۆمەڵێک جووڵەی دروستی ئەستێرەکانە. لە ساڵی ١٩١١ بۆ هەردوو پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست و کۆمەڵەی فەلسەفی ئەمریکی هەڵبژێردرا. دوای مردنی، بەرپرسیارێتی گۆڤاری فەلەکناسی گوازرایەوە بۆ کوڕەکەی، بنیامین بۆس. بنیامین تا ساڵی ١٩٤١ بەردەوام بوو لە دەستکاریکردنی گۆڤارەکە و هەروەها کەتەلۆگی ئەستێرەکانی باوکی فراوانتر کرد و لە ساڵی ١٩٣٦دا کەتەلۆگی گشتی بۆسی بڵاوکردەوە.[٨]

مردن و میرات دەستکاری

بۆس لە ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٢ لە شاری ئەلبانی لە ویلایەتی نیویۆرک کۆچی دوایی کرد.[٩] ناوی کانیاوی مانگ بۆس بە شەرەفی ئەو ناونراوە.[١٠]

ژیانی خێزانی دەستکاری

بۆس لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٨٧١ لەگەڵ هێلین ئێم هاچینسۆن هاوسەرگیری کرد. هەروەها کوڕەکەیان بنیامین بۆس فەلەکناسێکی دیار بوو.[١١]

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری