لوسی لێتبی (لەدایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠) بکوژێکی زنجیرەیی و پەرستاری مندالانی تازە لەدایکبووی بەریتانییە، لە نێوان مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ تا حوزەیرانی ٢٠١٦ هێرشی کردووەتە سەر لانیکەم سێزدە کۆرپە کە لە ژێر چاودێریدا بوون و حەوتیانی کوشتووە. [١]

لوسی لێتبی
بە ئینگلیزی: Lucy Letby
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠١-٠٤) ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
Hereford، شانشینی یەکگرتوو
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
شوێنی دەستبەسەرکردنLow Newton Prison and Young Offender Institution
تاوانبار بەکوشتنی بە مەبەست، attempted murder
سزازیندانی هەتاهەتایە
پیشەبکوژی زنجیرەیی، پەرستاری تۆمارکراو
شوێنی کارکردنCountess of Chester Hospital
پەروەردەUniversity of Chester
ڕووداوە بەرچاوەکانCountess of Chester Hospital baby murders
بەستەری وەسفکراوhttps://baike.sogou.com/v175365026.htm

لێتبی لە مانگی تەمموزی ٢٠١٨ دەستگیرکرا دوای ئەوەی زنجیرەیەک مردنی نائاسایی کۆرپە لە نەخۆشخانەی کۆنتێس ئۆڤ چێستەر لە شاری چێستەر ڕوویدا، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە وەک پەرستارێکی تازەلەدایکبوو لەوێ کاردەکات. دوای ئەوەی بە کەفالەت ئازادکرا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ و لە مانگی تشرینی دووەم٢٠٢٠ دەستگیرکرایەوە پاش ئەوەی ڕێژەی مردنی منداڵان بە شێوەیەکی نائاسایی زیادی کرد لە نەخۆشخانەکەدا. لە دوایین دەستگیرکردنیدا بە هەشت تۆمەتی کوشتن و دە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن تۆمەتبار کرا.[٢]

دادگاییکردنەکەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا ئابی ٢٠٢٣ بەردەوام بوو و لێتبی بە تاوانی کوشتنی حەوت کۆرپە و هەوڵدان بۆ کوشتنی شەش کەسی دیکە لە ماوەی دوانزە مانگەکەدا تاوانبار کرا. لە رێگەی لێدانی دەرزیی ئەنسۆلینەوە هەندێ لە منداڵە تازە لەدایکبووەکانی کوشتووە؛ هەروەها بە سرنج هەوای کردووەتە لەشی هەندێک منداڵی دیکەوە تاوەکو گیانیان لەدەستداوە و هەندێکی دیکەشی بە بەزۆر شیر پێدان کوشتوون. لێتبی بەرهەمدارترین بکوژی زنجیرەیی منداڵانە لە مێژووی مۆدێرنی بەریتانیادا. لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٣دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا . [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Lucy Letby found guilty of baby murders". 18 August 2023.
  2. ^ Booth, Robert; correspondent, Robert Booth Social affairs (2023-08-22). "Nurses 'rocked to core' by Lucy Letby murders fear impact on public trust". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-08-22.
  3. ^ Haq, Ivana Kottasová,Zahid Mahmood,Sana Noor (2023-08-21). "British nurse to spend rest of her life in prison for murdering seven babies". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-22.