قوتابخانەی ھزری یان کەلەپووری ھزری، بریتییە لە کۆمەڵێک کەس کە یەک بیری ھاوبەش یان ھەندێک تایبەتمەندی ھاوبەشیان ھەیە کە پەیوەندییان بە بیرێکی دیاریکراوی فەلسەفی، کولتووری، ئابووری، ڕامیاری یان ھونەرییەوە ھەیە. قوتابخانەکانی بیرکردنەوە بەزۆری بەپێی تەمەنیان و چەند ساڵەی خۆیان بە «کۆن» یان «نوێ» پۆلێن دەکرێن. جگە لەوەش نەریتە قوتابخانە فەلسەفی و ڕامیارییەکان بە قوتابخانەی «مۆدێرن» یان «کلاسیک» پۆلێن بکرێن، بۆ نموونە لیبرالیزمی مۆدێرن و کلاسیک. زۆرجار قوتابخانە ھزرییەکان بە ناوی دامەزرێنەرەکانیانەوە ناونراون، وەک قوتابخانەی ڕینزای فەلسەفەی زەن و قوتابخانەی ئەشعەریزم کە لەلایەن ئەبوو حەسەنی ئەشعەرییەوە دامەزراوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری