قادر زیرەک ناوی تەواوی قادر ئەحمەد مستەفایە (لەدایکبووی ١٩٥٤ - ١٧ یان ١٨ی تەممووزی ١٩٨١) لە گوندی بێرکۆت لەدایکبووە، ھەر لە تەمەنی مناڵییەوە ئەوینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای کوردی ھەبوو، خوولیای دەنگ و گۆرانی حەسەن زیرەک بووە و لاسایی ئەوی کردۆتەوە، نازناوی زیرەکیش ھەر بە کاریگەری ئەوەوە بووە. دوو جار لە ژیانی ھاوسەرگیری دەکات لە ١٩٦٩ و ١٩٧٦.

کاری ھونەری

دەستکاری

یەکەم گۆرانی کە ناوبانگێکی زۆری ھەبوو لە ١٩٧٧ لە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆمارکردووە بەناوی (دوورم لە یاران)، لە ١٩٨٠ چەن بەرھەمێکی تریش تۆمار دەکات وەکوو «دوگمەی سینە، ئەمان ساقی، لەبنەوار، بازی کوێستان»،

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری