قادر ئەسعەد

گۆرانیبێژێکی کورد

قادر ئەسعەد (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٦٧ لە ھەولێر، عێراق) گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و بەرھەمھێنەرێکی تۆماری کوردە. ھەروەھا دامەزرێنەری قادر ئەسعەد پرۆدەکشنزە.

قادر ئەسعەد
بەرگی ئەلبومی کەرکووک
بەرگی ئەلبومی کەرکووک
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٦٧-٠٤-٠٤) ٤ی نیسانی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
ھەولێر، عێراق
بنەچەکوردستان
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٥-ئێستا
کۆمپانیاکانقادر ئەسعەد پرۆدەکشنز

لە ساڵانی زووی، کۆمپانیای قادر ئەسعەد باندی جالای لە ھەولێر دامەزراند. باندەکە یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی جالا لە ١٩٨٥ بڵاوکردەوە.

قادر ئەسعەد لە ١٩٩١ یەکەم تاک ئەلبومی خۆی بەناوی قادر ئەسعەد کە لە ١٠ تراک پێکھاتبوو بڵاوکردەوە.[١]

دوای سێ ساڵ بەسەرکەوتوویی پڕیان کرد لە کۆنسێرت و گۆرانینووسین؛ ئەلبومێکی نوێیان بە ناوی جالا بەشی ٢ (١٩٨٨) بڵاوکردەوە. وە نزیکی ساڵی ١٩٩٢ بەھۆی دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان ئەلبومێکی تایبەتیان بڵاوکردەوە.[٢]

بەھۆی شەڕی براکوژی و بارودۆخی تایبەتی ناوچەی عێراق، کۆچ دەکات بۆ سوێد.[٣]

تاک ئەلبومە بڵاوکراوەکان دەستکاری

ناو ساڵ
قادر ئەسعەد ١٩٩١
ئازیزان ١٩٩٦
سەفەری عیشق ١٩٩٨
لاوە لاوە ٢٠٠١
ببوورە ٢٠٠٣
نۆستالجیا ٢٠٠٥
کەرکووک ٢٠٠٨
شایی ٢٠١٢
گوڵی تەمەن ٢٠١٨

[٤]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ [١] وتار دەربارەی گۆرانییەکانی قادر ئەسعەد
  2. ^ [٢] لاپەڕەی فەرمیی قادر ئەسعەد لە فەیسبووک
  3. ^ [٣] پەڕەی کوردیپیدیا لەسەر قادر ئەسعەد
  4. ^ [٤] کەناڵی یووتیووبی قادر ئەسعەد پرۆدەکشنز.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری