فەھد بەللان (بە عەرەبی: فهد بلان؛ ٢٢ی ئازاری ١٩٣٣ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧)[١] ئەکتەر گۆرانیبێژێکی درووزی سووری[٢] بوو، بە پێشکەشکردنی «گۆرانی شاخ» (بە عەرەبی: الأغاني الجبلية) ناسراوە.

فەھد بەللان
زانیاریی پشتێنە
ناوی خۆماڵیفهد بلان
لەدایکبوون (١٩٣٣-٠٣-٢٢) ٢٢ی ئازاری ١٩٣٣
ئەلکفر، سووریا سووریا
بنچەپارێزگای سووەیدا، سووریا
مردن٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧(١٩٩٧-١٢-٢٤) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ئەلکفر، سووریا
چەشنمۆسیقای عەرەبی
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٧–١٩٩٧

فەھد بەللان گەشتی بۆ میسر کردووە و لەگەڵ فەرید عەترەش کاریان کردووە.[٣] ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمەکتەر مریەم فەخرەدین کردووە و پیشەی نواندنی تاقیکردوەتەوە. زۆربەی گۆرانییەکانی بە شێوەزارێکی حوورانی تایبەت بە باشووری سووریا و باکووری ئوردن گوتووە. جگە لە گۆرانییەکانی بە شێوەزاری حوورانی، بە شێوەزاری میسری و ھەروەھا بە زمانی عەرەبیی کلاسیکیش گۆرانی وتووە.

سەرەتای ژیان

دەستکاری

بەللان لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی ئەلکفر لە سووەیدای سووریا لەدایکبووە. باوکی، حەموود ئەحمەد بەللان، جووتیارێک بوو، نزیکایەتییەکی لەگەڵ مۆسیقا ھەبوو و شارەزای ژەنینی ئامێری ڕەباب بوو، کە فێری بەللانی دەکرد.[٢] کاتێک تەمەنی لە دەوروبەری ١٠ ساڵان بوو باوانی جیابوونەوە.

لە ١٩٥٠اکان لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری و فێستیڤاڵەکانی سووەیدا گۆرانی دەگوت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «هل الفاء جمعت بين "فريد الأطرش" و"فهد بلان"؟». esyria (بە عەرەبی). 26 December 2009. لە 12 December 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا Zuhur، Sherifa (2001). Colors of enchantment: theater, dance, music and the visual arts of the Middle East. American University in Cairo Press. p. 296. ژپنک 978-977-424-607-4.
  3. ^ Zuhur، S. (2003). «Building a Man on Stage: Masculinity, Romance, and Performance according to Farid al-Atrash». Men and Masculinities. 5 (3): 275. doi:10.1177/1097184X02238527.