فەریدە خەلەف

نوسەرێکی عێراقی

فەریدە خەلەف (لەدایکبووی ١٩٩٥، بەنزیکی) ناوێکی خوازراوی[١] ژنێکی ئێزدییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوو و وەک کۆیلە مامەڵە و فرۆشتنی پێکرابوو. فەریدە توانی خۆی لەژێردەست چەکدارانی داعش ڕزگاربکات و بەرەو کەمپێک ڕابکات، دواتر فەریدە کتێبێکی لەبارەی ئەزموونی ژیانی خۆی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی ئەو کچەی لەدەست داعش ڕایکرد، لە کتێبەکەیدا فەریدە باس لەژیانی خۆی و کچە ئێزدییەکان دەکات لەژێردەستی داعش.[٢]

فەریدە لەگوندی کۆچۆ لەنێو چیاکان گەورەبوو. لە ساڵی ٢٠١٤، کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو داعش ھێرشی کردە سەر گوندەکەیان. داعش ھەموو پیاو و کوڕە گەنجەکانی گوندەکەی کووشت، لەنێویشاندا باوک و برا گەورەی فەریدە. ژن و کچەکانیشیان لەنێویاندا فەریدە و ھاوڕێکەی ئەڤین، بەزۆرەملێ لەڕێگای پاسێکەوە برانە شاری ڕەقە لە سووریا، لەوێوە وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەی فرۆشتنیان پێوەکرا.[٣] فەریدە لەلایەن خاوەنە داعشییەکەیەوە بەخراپی لێیدەدرێت کە بەمھۆیەوە بینایی بۆچاوێکی لەدەستدەدات ھەروەھا بۆماوەی دوو مانگ نەیتوانیوە لەسەر پێ بڕوات.[٤] دوای ماوەیەک، فەریدە توای خۆی بگەیەنێتە یەکێک لە کەمپی پەنابەران. بەمەش خەلەف توانی بگاتەوە لای کۆمەڵگا و ئەندامانی خێزانەکەی کە ڕزگاریانببوو. بەڵام بەھۆی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کرابووە سەر ئەوا لەلایەن خێزانەکەیەوە حاشای لێکرا. دواتر فەریدە خۆی گەیاندە ئەڵمانیا، لەوێوە ھیوای ژیانێکی نوێی بۆدرووستبوو بۆ خوێندن و بوون بە مامۆستای بیرکاری. لە ساڵی ٢٠١٦، کتێبەکەی بڵاوکردەوە کەبەھاوبەشی لەگەڵ نووسەری ئەڵمانی ئەندریا ھۆفمان نووسرا، کتێبەکە پێشوازی ئەرێنی لێکرا. جەیمی بولۆچ کتێبەکەی فەریدەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.[٥][٣][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://www.irishtimes.com/culture/books/the-girl-who-beat-isis-by-farida-khalaf-1.2833009
  2. ^ رزگاربوویەکا ئێزدی چیرۆکا خۆ دکەتە پەرتۆک[بەستەری مردوو], لالش دھۆک.
  3. ^ ئ ا «The Girl Who Beat Isis: My Story by Farida Khalaf and Andrea C Hoffmann – review». The Guardian. July 1, 2016. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «'They raped us; they killed our men': Psychologist helps Yazidi women recover from trauma of ISIS captivity». CBC News. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
  5. ^ The Girl Who Beat ISIS. Random House. 2016. ISBN 978-1-910931-01-1.
  6. ^ «The Girl Who Beat Isis by Farida Khalaf». The Irish Times. October 29, 2016. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ «The Girl Who Beat Isis: My Story by Farida Khalaf». The Times. July 16, 2016. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Book review: The Girl Who Beat Isis». The Irish Examiner. January 28, 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)