ئەحمەدی (فەرھەنگ)

(لە فەرھەنگی ئەحمەدیەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە فەرھەنگی ئەحمەدی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئەحمەدی (ڕوونکردنەوە).

ئەحمەدی (بە عەرەبی: الأحمدية‎) فەرھەنگێکی عەرەبی کوردیی نووسراوەی شێخ مارفی نۆدێیە کە بە ھۆنراوە بۆ ئەحمەدی کوڕی نووسیوە.[١] کتێبەکە ئاوەھا دەست پێ دەکات:

وێنەی دەستنووسێکی ئەحمەدی کە لە ئەرشیڤی کۆمیتەی کەلەپووری ڤەژین وەرگیراوە. دەستنووسەکە لە ساڵی ١٩٢٨دا نووسراوە.

(رأس) سەرە، (عین) چاوە
(بدن) قاڵب، (إسم) ناوە
(أنف) لووتە، (حاجب) برۆ
(فخذ) ڕانە، (رکبە) ئەژنۆ

بەرگی پێشەوەی کتێبی لۆغەتنامەی ئەحمەدی

ئەم کتێبە تا ئێستەش ھەر یەکێک لە سەرچاوەکانی عەرەبی خوێندنی کوردان بە تایبەت فەقێکانە.[٢]

دواتر عەبدولڕەحیمی مەحموودی کتێبەکەی ڕاستکردووەتەوە و وێنەداری کردووە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شێخ مارفی نۆدێ، ئەحمەدی، چاپخانەی ژیان، سلێمانی، ١٩٥٣
  2. ^ "لێکۆڵینەوەکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوێندنگەکانی سوننیەکان". Archived from the original on 2ی Februaryی 2017. Retrieved 27ی Aprilی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کتێبی لۆغەتنامەی ئەحمەدی. بڵاوکردنەوەی کوردستان. pp. ٧٢. ISBN 978-964-6546-66-0.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری