فەرموودەی مەقتووع

(لە فەرموودەی مەقتوعەوە ڕەوانە کراوە)


فەرموودەی مەقتوع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کارێک یان وتەیەک دەداتە پاڵ شوێنکەوتوێک(تابیعیەک).[١][٢][٣]

جۆرەکانی فەرموودەی مەقتوع:

  1. فەرموودەی مەقتوعی وتەیی (قەولی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان شوێنکەوتوو (تابعی) وایگوت. بۆ نموونە حەسەنی بەسری دەربارەی نوێژ لەدوای بیدعیە چیەوە دەڵێ (نوێژی لەدوا بکە و بیدعەکەی لەسەر خۆی) بە عەرەبی (صلِّ وعليه بدعته).[٤][٥]
  2. فەرموودەی مەقتوعی کردەیی(فعلی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان شوێنکەوتوو (تابعی) وایکرد. بۆ نموونە ئیبڕاهیمی کوڕی موحەممەد کوڕی مونتەشیر دەڵی (مەسروق پەردەی بە نێوان خۆی ماڵو منداڵیدا دەدا، وخەریکی نوێژکردن دەبوو، وازی لە ئەوان و دنیاکەیان دەهێنا) بەعەرەبی (كان مسروق يرخي الستر بينه وبين أهله، ويقبل على صلاته، ويخليهم ودنياهم).[٦][٧]

حوکمی فەرموودەی مەقتوع

دەستکاری

فەرموودەی مەقتوع نابێ بە بەڵگە و حوکمی شەرعی لێوە وەرناگیرێ ئەگەر ڕشتەکەشی تەواو بێ و فەرموودەکە سەحیحیش بێ. بەڵام بەزۆری بۆ ڕونکردنەوەی قورئان و فەرموودەکان بەکاردەهێنرێت.[٨][٩]

ناسراوترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی مەقتوعیان تێدایە؛

  1. مصنف.ابن أبي شيبة
  2. مصنف. عبدالرزاق الصنعاني
  3. تفسير الطبري
  4. تفسير ابن أبي حاتم
  5. تفسير ابن المنذر. [١٠]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «المقصود بالحديث المقطوع صحيح الإسناد - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
  3. ^ النكت على نزهة النظر. علي الحلبي. دار ابن الجوزي. ١٩٩٢
  4. ^ «إطلاق مصطلح (المقطوع) على الحديث المنقطع | الموقع الرسمي لمعالي الشيخ عبد الكريم بن عبد الله الخضير - حفظه الله تعالى -». shkhudheir.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية
  6. ^ «هل هناك فرق بين المنقطع والمقطوع ؟». www.al-albany.com (بە عەرەبی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ حلية الأولياء. أبو نعيم
  8. ^ «الموقع الرسمي لفضيلة الشيخ / محمد بن صالح بن عثيمين رحمة الله تعالى - هل يعمل بالحديث الموقوف ؟وهل يعتبر الحديث المقطوع من الأحاديث الضعيفة ؟». binothaimeen.net. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «شرح البيقونية: الحديث المقطوع». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١١ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «أنواع الحديث باعتبار منتهى السند 2-2 - موقع مقالات إسلام ويب». www.islamweb.org. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری