فەرموودەی موڕسەل
فەرموودەی موڕسەل ئەو فەرمودەیەیە کە لە کۆتایی ڕشتەکەی دوای تابیعی(شوێنکەوتوو) پچڕانێک هەبێت.[١][٢] شێوەکەی ئەوەیە کە تابیعی (شوێنکەوتوو) بڵێ پێغەمبەر وایگوت یان وایکرد یان واکرا. ئەمە شێوەکەیەتی لەلای فەرموودەناسان بەڵام فەرموودەی موڕسەل لای شەرعزان و ئوسوڵیەکان گشتگیرترە و بریتییە لەوەی کە ڕشتەکەی پچڕابێ پچڕانەکە لە هەر شوێنێبێت.[٣][٤]
حوکمی فەرموودەی موڕسەل
دەستکاری1.کاری پێناکرێ لەلای زۆربەی فەرموودەناسان و زۆرێک لە شەرعزانان بەڵگەشیان ئەوەیەکە ڕاوی لابراو ناناسرێ لەوانەیە یەکێک نەبێ لە هاوەڵان.
2.کاری پێدەکرێ لەلای سێ ئیمامەکە ئەبو حەنیفە، مالیک، ئەحمەد. بەمەرجێک ئەوەی ئیڕسالەکە دەکا جێی متمانە بێت و ئەوەی لێشی دەگێڕێتەوە بەڵگەشیان ئەوەیە کە تابیعی جێی متمانە ئەستەمە بڵێ پێغەمبەر وایگوت تەنها ئەگەر لە کەسێکی جێی متمانەوە گوێی لێ بوبێت.[٥]
3.کاری پێدەکرێ بە چەند مەرجێک لای ئیمامی شافیعی و هەندێک لە زانایان
أ.ئەو کەسەی ئیڕسالەکە دەکا لە گەورە تابیعیان بێت.
ب.ئەگەر ناوی کەسێکی هێنا ناوی کەسێکی جێی متمانە بێنێ.
ج.ئەگەر زانا گەورەکان هاوڕابوون لە گێڕانەوەی.
لەگەڵ ئەو سێ مەرجە یەکێک لەو مەرجانەشی تێدا بێت.
●فەرموودەکە بەجۆرێکی تر بە موسنەدی گێڕدرابێتەوە.
●بە جۆرێکی تری موڕسەل گێڕدرابێتەوە لەلایەن کەسێکی ترەوە.
●هاوڕایی هەبێ لەگەڵ وتەی هاوەڵێکدا.
●زۆربەی زانایان فەتوایان پێدابێ.
موڕسەلی هاوەڵ(سەحابە) ئەوەیە کە هاوەڵێک باسی وتەیەک یان کارێکی پێغەمبەر بکات بەڵام گوێی لێنەبووە یان ئامادەی کارەکە نەبووە. بەهۆی بچوکی تەمەنی یان درەنگ مسوڵمان بونی یان ئامادە نەبونی وەک هاوەڵان ئیبن عەباس و ئیبن زوبەیر و عائیشە و ئەبو هورەیرە.[٦]
حوکمی موڕسەلی هاوەڵ(سەحابە):
ئەوەی زۆرینەی زانایانی لەسەرە ئەوەیە کە موڕسەلی هاوەڵ سەحیحە و کاری پێدەکرێ.[٧]
ناسراوترین ئەو کتێبانەی لەسەر فەرموودەی موڕسەل نوسراون
دەستکاری1.المراسيل. أبو داود
2.المراسيل. ابن أبي حاتم
3.جامع التحصل لأحكام المراسيل. العلائي[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ معرفة علوم الحديث وكمية أجناسه. أبو عبدالله الحاكم. تحقيق أحمد فارس السلوم. دار ابن حزم. ٢٠٠٣
- ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ المراسيل. أبو داود. تحقيق شعيب الأرناؤوط. مؤسسة الرسالة
- ^ الرسالة. الإمام الشافعي. تحقيق أحمد شاكر. مطبعة مصطفى البابي الحلبي. ١٩٤٠
- ^ «ما هو الحديث المرسل». موضوع (بە عەرەبی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «معنى الحديث المرسل | الموقع الرسمي لمعالي الشيخ عبد الكريم بن عبد الله الخضير - حفظه الله تعالى -». shkhudheir.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. دار الكتاب العربي. ٢٠٠٦
- ^ «الحديث المرسل: مفهومه، حجيته، آثاره الفقهية». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.