فەرموودەی غەریب (بە عەرەبی: حديث غريب) بریتییە لەو فەرموودەیەی کە تەنیا یەک کەس گێڕابێتیەوە.[١] ئەو یەک کەسە لەهەموو بەشەکانی ڕشتەکەیدا بێت یان لەهەندێک یاخود تەنیا لەبەشێکی ڕشتەکەیدا بێت.[٢]

جۆرەکانی فەرموودەی غەریب

دەستکاری

١_فەرموودەی غەریبی ڕەها(موتڵەق) ئەو فەرموودەیەیە کە لە بنچینەی ڕشتەکەیدا تەنیا کەسێک گێڕابێتیەوە.[٣] بۆ نموونە پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە کارەکان بە مەبەستەکانی پشتیانەوەن" بە عەرەبی "إنما الأعمال بالنيات" [٤][٥] [٦]ئەم فەرموودەیە لە بنچینەی ڕشتەکەیدا تەنیا عومەری کوڕی خەتاب گێڕاویەتیەوە.

٢_فەرموودەی غەریبی ڕێژەیی(نیسبی) ئەو فەرموودەیەیە کە لە بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەکەیدا یان زیاتر تەنیا کەسێک هەبێت. بۆ نموونە "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چوە ناو شاری مەککە و خوددەی لەسەردا بوو" بە عەرەبی "دخل النبي صلى الله عليه وسلم المكة وعلى رأسه المغفر"[٧][٨]ئەم فەرموودەیە ئیمامی مالیک تەنیا لە زوهریەوە گێڕاویەتیەوە.

دیارترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی غەریبیان تێدایە

دەستکاری

١_مسند البزار

٢_المعجم الأوسط. الطبراني

دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی غەریب نوسراون

دەستکاری

١_غرائب مالك. الدارقطني

٢_الأفراد. الدارقطني

٣_السنن التي تفرد بكل سنة منها أهل بلدة. أبو داود السجستاني.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١
  2. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
  3. ^ شرح نزهة النظر. ملا علي القاري. تحقيق محمد نزار تميم و هيثم نزار تميم. دار الأرقم بن أبي الأرقم. بێ ساڵی چاپ
  4. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب الإيمان. فەرموودەی ١
  5. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب الإمارة
  6. ^ سنن أبي داود. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة.
  7. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب المغازي. فەرموودەی ٤٢٨٦
  8. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب الحج. فەرموودەی ٤٥٠