فەرماندەیی باڵا بۆ جیھاد و ڕزگاری

فەرماندەیی باڵا بۆ جیھاد و ڕزگاری بەرەیەکی عێراقییە کە لە نزیکەی ٢٣ میلیشیا پێکھاتوون و لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧ پێکھێنراون و بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش عیزەت دووری. ھەروەھا ناوەکە بۆ ئاماژەکردن بە گەورەترین میلیشیا کە سوپای پیاوانی تەریقەتی نەقشبەندییە بەکاردێت کە عیزەت دووری سەرکردایەتی دەکات. ڕاگەیاندنی پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە نامەیەکی ڕیکۆردکراو لەسەر شریتێکی ڤیدیۆیی لە کەناڵی ئەلعەرەبییە و ماڵپەڕی حیزبی بەعس پەخشکرا.[١][٢]

فەرماندەیی باڵا بۆ جیھاد و ڕزگاری
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیناسیۆنالیزمی عەرەبی، ناسیۆنالیزمی عێراقی

سەرچاوەکان دەستکاری