فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩

فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩ (بە ئینگلیزی: 2019 Cannes Film Festival) لە ١٤ تا ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە شاری کانی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.[١] سینەماکاری مەکسیکی ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئینیاریتو سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە بوو.[٢][٣] خەڵاتی پاڵم دی ئۆر بەخشرایە فیلمی کۆری بەناوی مشەخۆر کە لە دەرھێنانی بۆنگ جۆن ھۆ بوو. فیلمی مردووەکان نامرن لە دەرھێنانی جیم جارموش کە فیلمێکی کۆمیدی زۆمبییە، فێستیڤاڵەکەی کردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Richford, Rhonda (9 July 2018). "Cannes Film Festival Unveils 2019 Dates". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 9 July 2018. Retrieved 9 July 2018.
  2. ^ "Alejandro González Iñárritu Jury President of the Festival de Cannes 2019". 27 February 2019. Retrieved 27 February 2019.
  3. ^ Goodfellow, Melanie. "Cannes 2019: who's in the running?". Screen. Retrieved 14 March 2019.